خاتونه‌که‌م بیستوته ئاسمان چه‌ن دووره !؟
من بارته‌قای دووری ئاسمان خؤشم ده‌وێی.
بیستوته ده‌ریا چه‌ن قووڵه !؟
به‌قه‌د قووڵی گشت ده‌ریاکان خؤشم ده‌وێی.
گیانه‌که‌م تۆ نوسراوێکی ... دێڕت به‌قه‌د تاڵی په‌رچه‌م !
من چوار ساڵه ده‌تخوێنمه‌وه ...
چه‌ن باڵی بیرم لێک ده‌ده‌م نه تێر ده‌بم !! نه تێت ده‌گه‌م !!
زۆر ئه‌ترسم له‌ناو دێڕی شعرهکانما شار بتناسێ کامێره‌ی چاوی مهرگهوا وێنه‌ت بگرێ ههلیواسێ زۆر ئه‌ترسم ... گهربتناسن په‌نچه‌کانم هه‌ڵوه‌رێنن شابسکی تۆش بسوتێنن به‌ڵام هێشتا من ده‌ربه‌ست نیم هه‌رچیم دیوه هه‌رچیم بۆ چاوت نوسیوه ...
نایشارمه‌وه تا چۆک بدا له ده‌رونتا دێوی گومان تا گه‌وره و بچوک بزانن ... خۆشم ده‌وێی ... خۆشم ده‌وێی...سه‌د بارته‌قای دووری ئاسمان....په‌شێو
Негізгі бет adnan karim 2012 xatunakam
Пікірлер: 8