KZ
item
Негізгі бет
Трендинг
Журнал
Ұнаған бейнелер
Ең жақсы KZitem
Фильм және анимация
Автокөліктер мен көлік құралдары
Музыка
Үй жануарлары мен аңдар
Спорт
Ойындар
Комедия
Ойын-сауық
Тәжірибелік нұсқаулар және стиль
Ғылым және технология
Кіру
Тіркелу
Кіру
Тіркелу
Негізгі бет
Трендинг
Журнал
Ұнаған бейнелер
Ең жақсы KZitem
Фильм және анимация
Автокөліктер мен көлік құралдары
Музыка
Үй жануарлары мен аңдар
Спорт
Ойындар
Комедия
Ойын-сауық
Тәжірибелік нұсқаулар және стиль
Ғылым және технология
Негізгі бет
Amr Khaled 32-ڕزگارکردنی مه‌ککه 2
13 жыл бұрын
Amr Khaled 32-ڕزگارکردنی مه‌ککه 2
Рет қаралды
1,108
AIO Mix
1
1
Жүктеу
Пікірлер: 1
@merhaba22
5 жыл бұрын
زنجیرەی بیانناسە ٤٤- عمرو خالد 07/04/2018 بیانناسه, زنجیرەکان 100 بینین نوسه ر احسان برهان الدين ناوی (عمرو محمد حلمي خالد) ه ، له دایكبووی ساڵی 1967ز له ئیسكه‌نده‌ریه له میسر ، له ساڵی 20100ز بڕوانامه‌ی دوكتۆرای له زانكۆی وێڵز به‌ده‌ست هێناوه له بریتانیا ، ناوبانگی له ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی هه‌ندێ به‌رنامه له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه په‌یدا كرد وه‌كو به‌رنامه‌ی: (ونلقی الأحبة ، علی خطی الحبیب ، صناع الحیاة..). شوهره‌ت و ناوبانگ ده‌ركردن هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوون بۆ گومڕابوونی ، چونكه لادانه‌كانی له گه‌ڵ ڕۆژگارداو زیاتر ناوبانگ ده‌ركردنیدا زیادی ده‌كرد ، تا ئه‌و كاته‌ی به ته‌واوه‌تی پشتی له زۆرێك له بواره ئاكاری و تیۆرییه‌كانی ئیسلام هه‌ڵكرد كه پێشتر خۆی بانگه‌وازی بۆ ده‌كرد.دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی 2000دا چه‌ند هه‌زاركه‌سێك گوێی لێ ده‌گرت ، گه‌یشته ئه‌وه‌ی له یاریگاكاندا نه‌ك هه‌ر له میسر و وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان به‌ڵكو له ئه‌وروپاش به‌و شێوه پێشوازی لێده‌كرا ، به‌ڵام پاش چه‌ند ساڵێك ڕێژه‌ی لادانه‌كانی له زیادبووندا بوون و زۆرێك له زانایان وپسپۆڕان كه‌وتنه وریاییدان له عه‌مر خالد. ئه‌و پێش ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی پشت له چه‌مكه ئیسلامییه‌كان هه‌ڵكات و بچێته نێو پارتێكی عه‌لمانی و پشتگیری سیسی ڕابگه‌یه‌نێت و له هه‌ندێ وێنه‌دا له گه‌ڵ ئافره‌تی نیمچه ڕووتدادهركهوێت ، هه‌ندێ ڕه‌خنه‌ی به توندی ئاڕاسته كرا ، له‌وانه: - جه‌هل و بایه‌خ نهدانێكی زۆری پێوه دیار بوو كاتێك باسی خوای گه‌وره‌ی ده‌كرد ، خوای گه‌وره‌ی وه‌سف ده‌كرد به: (ربنا سه‌ران - يعشق - عايز - غشش آدم - يتلذذ). - وه‌سفی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ی ده‌كرد به‌وه‌ی كه ته‌مسیلی كردووه له گه‌ڵ جیبریل سه‌لامی خوای لێبێت.. - ده‌رباره‌ی فه‌رمووده‌ی ناقصات عقل ودین ده‌ڵێت: (كان بيهزر) واته: پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سوعبه‌تی ده‌كرد لهوفهرموودهیهدا. - ده‌یوت پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم (فاشل بووه) له هه‌ندێ كار‌و باری بانگه‌وازدا! - ده‌یوت موسی سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت په‌یوه‌ندی سۆزداری له گه‌ڵ كچی شوعهیبدا هه‌بووه‌و دواتر به هاوسه‌رگیری ته‌واو بووه. - بۆچوونی وابوو دژایه‌تی جوله‌كه له‌به‌ر ئه‌وه نیه جوله‌كه‌ن. - باوه‌ڕی به تكامل الحضارات هه‌یه ، به‌و پێیه‌ش نابێت هیچ كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئایینه‌كانی تر دروست بكرێت و به‌ڵكو پێویسته ڕێككه‌وتن و خاڵی هاوبه‌ش زۆر بكرێن. به كورتی: كه‌سێكی عه‌قلانی په‌تیه ،ته‌فسیری قورئان و فه‌رموده له خۆیه‌وه ده‌كات ، له بانگه‌وازدا كه‌مترین پشت به‌ستنی به قورئان و فه‌رمووده‌یه ، به‌ڵكو به عه‌قڵی خۆی بێ ئاگا له سنووره‌كانی بیروباوه‌ڕ وبنهما نه‌گۆره‌كانی ئیسلام قسه‌كانی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی گشتی د‌كات ، ئاماده‌بوانی وانه و كۆڕه‌كانی به گشتی خه‌ڵكی ناشاره‌زاو تازه وابه‌سته بووه به ئیسلامه‌وه ، بۆیه زۆر جار ئافره‌تی سه‌ر ڕووت و قاچ ڕووت زۆر به ئاسایی به‌رانبه‌ری داده‌نیشن له وانه‌كانیدا و هه‌رگیز به‌لای ئامۆژگاریكردنیاندا ناچێت ، تێكهڵكهرێكی به توانایه له نیوان حه‌ق و ناحه‌قدا ، پێی ناخۆش بوو هیچ ئه‌كته‌رو گۆرانی بێژێك ده‌ست له‌كاره‌كه‌یان هه‌ڵگرن ، ته‌نانه‌ت داوای له( شادیه) كرد پاش چه‌ندین ساڵ له ته‌وبه‌كردنی كه بگه‌ڕێته‌وه و گۆرانی بۆ قودس بڵێت له گه‌ڵ عه‌مر دیاب و راغب عه‌للامه ، هه‌روه‌ها زۆر ڕێزی له عادل إمام و تهكتهرهكانی تر ده‌گرت وپه‌یوه‌ندی له گه‌ڵیاندا هه‌بوو. له تێكدانی چه‌مكه شه‌رعیه‌كان و داهێنانی ڕێبازێكی دوور له زانستی شه‌رعی و سنووره‌كانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی ، بوو به پ یشهنگ و داهینه‌ری ڕه‌وتێكی لاسایی كراوه، كه له كوردستانی خۆیشماندا كه‌سانێك به ناوی بانگخوازه‌وه په‌یدا بوون و نه‌ك وه‌كو عه‌مر خالد به‌ڵكو زۆر له‌ئه‌و شلتر و تێكهڵكهرتر و ئه‌مانیش وه‌كو ئه‌و زیانیان زۆر له سودیان زۆرتر بوو ، له كۆتاییشدا ماڵ و سه‌روه‌تێكی زۆر كۆ ده‌كه‌نه‌وه‌و و بانگه‌وازه‌كه‌یان بۆ به ده‌ستهێنانی پله‌و پایه و وه‌زیفه‌ی حكومی باڵا به كار ئه‌هینن. عه‌مر خالد به توندی له لایه‌ن زۆر زانا‌و كه‌سی شارهوازو به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه له‌وانه: محمد حسان ، أبو إسحق الحویني ، محمد صالح اللحیدان ، وجدي غنیم وكه‌سانی تر
Пікірлер: 1