ئامێدی یەکێکە لە قەزا جوان و سەرنجڕاکێشەکانی کوردستان و دەکەوێتە سەر سنووری نێوان باشوور و باکووری کوردستان، لەم قەزایە گۆڕێکی کۆن و مێژوویی هەیە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1560ی زایینی.
ئەمە گۆڕی پیاوچاکێکی جووە، کە پێیدەڵێن دەیڤد حەزانی، بە پیتی عیبری لەسەر گۆڕەکە چەند زانیارییەک نووسراوە، دکتۆر فرسەت مەرعی مێژووناسی کورد دەڵێ "ئەمە گۆڕی دەیڤد حەزانییە، کە یەکێکە لە پیاوچاک و وەلییەکانی جوو لە ئامێدی، مێژووی ئەم پیاوچاکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانییەکان و ئەسکەندەری مەگدۆنی".
تاوەکو ئێستاش موسڵمان و مەسیحی سەردانی ئەم گۆڕە دەکەن و دووعا بۆ مرازەکانیان دەکەن.
Негізгі бет Ойын-сауық Çavê Rûdaw- چاوی رووداو-گۆڕی دەیڤد حەزانی پیاوچاکی جوو لە ئامێدی
Пікірлер: 1