لە ئەڵمانیا لەم وەرزەدا شەقامێک سەرنجی تەواوی گەشتیارانی ئەو وڵاتەی راکێشاوە. لە شاری بۆن شەقامێک هەیە، کە زیاتر لە 100 دار گێلاسی لێیە و لەم وەرزەدا بە کوڵیکە رەنگاورەنگەکانی بووەتە جوانترین شەقامی شارەکە.
جیامین، قۆتابییەکی زانکۆیە دەڵێ : چەندینجار هاتوومەتە ئێرە. هەشت ساڵە لە ئەڵمانیا دەژیم، هەموو ساڵێک دێمە ئێرە بۆ بینینی گوڵەکان و ئەم شەقامە. کچە هاورێکەم هەمیشە دەیەوێ وێنە لێرە بگرێت کە زۆر جوانە، هەروەها کافێی خۆش لەم سۆچانە هەن.
ئەڵبارۆ خەڵکی کۆلۆمبیایە و زیاتر لە 20 ساڵە لەم شەقامە مینی مارکێتێکی هەیە. ئەو دەڵێ : ئەم کاتە بۆ من زۆر جوانە. هیچ بارگرانییەک نییە. هەمیشە دلخۆشم کە گێلاسەکان گۆڵ دەگرن؛ ئەمە باڵاترین خاڵی خۆشییە و باشترینە لە لایی من.
ئەمەش وایکردووە یوتووبەر و فۆتۆگرافەر و هونەرمەندانیش دیمەنەکانیان لەم شەقامەدا تۆمار بکەن. جگە لە خەڵکی ئەڵمانیا، هاوڵاتیانی هۆڵەندا و بەڵجیکاش بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سەردانی ئەم شەقامە دەکەن.
Негізгі бет Ойын-сауық Çavê Rûdaw- چاوی رووداو- شەقامە بەنێوبانگەکەی ئەڵمانیا
Пікірлер: 5