حوسێن عەلیزادە، ئاوازدانەر، توێژەری میوزیک و ژەنیاری بەناوبانگی تار لە ئێران بە سەردانێکی چەند رۆژە لە ساڵی 2018 میوانی (رووداو) و کوردستان بوو، لە سلێمانی بەشداری لە پانێلێکی تایبەت بە میوزیک کرد. عەلیزادە کە بە پارچە میوزیکی نەینەوا لە باشووری کوردستان زۆر ناسراوە، لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی میوزیکی کلاسیکی ئێرانە و سێ جار بەربژێر بووە بۆ خەڵاتی گرامی تایبەت بە میوزیک.
حوسێن عەلیزادە لە میوزیکی فیلمیشدا دەستێکی باڵای هەیە، میوزیکی بۆ سێ فیلمی کوردی بەناوەکانی ساتێک بۆ مەستیی ئەسپەکان، کیسەڵەکانیش دەفڕن و نیوەی مانگ داناوە.
عەلیزادە رۆژێک میوانی ئاوازی زەهاوی بوو، لەگەڵ هەژار زەهاوی چوونە شوێنە مێژووییەکانی هەولێر و هەروەها چوونە نێو سرووشتی کوردستان و باسیان لە میوزیک کرد
Негізгі бет Ойын-сауық Awazî Zehawy-Husên Elîzade |ئاوازی زەهاوی- حوسێن عەلیزادە
Пікірлер: 6