🔴 مامۆستا عوسمان هەورامی(کەیمنەیی)
سیاچەمانەبێژی بەناوبانگی ناوچەی هەورامان.
لەدایکبووی ۱۳۱٤ی هەتاوی۱۹۳٥ی زاینی گوندی کەیمنە ناوچەی هەورامان.
هەر لەمنداڵیەوە لەژێر کاریگەری باوک ودایک و مامی کە سیاچەمانەبێژ بوون دەستی بە سیاچەمانە وتن کرد لە ساڵەکانی ۱۹٦٥ بەدواوە کە بۆ یەکەمجار گۆرانییەکانی لە ڕادیۆ کرماشان بڵاو بوەوە ناسرا و ناوبانگی دەرکرد.
ژمارەێ بەرهەمەکانی بەدرووستی ڕوون نییە و لەوانەیە زۆرتر لە ۱۷۰۰ کاسێت بێت،
ئەم هونەرمەندە تا دەیەکانی هەشتای زاینی لە پێشکەشکردنی هونەری سیاچەمانە بەردەوام بوو بەڵام لەوە بەدوا بەهۆی کێشەیەکەوە کە بۆقوڕگێ هاتە پێش ناچار وازی لە گۆرانی وتن هێنا.
دەنگ و بەرهەمەکانی عوسمان هەورامی ناسنامە و شوناسی مۆسیقای ناوچەی هەورامانە و بێ گومان بەشێکی گرینگن لە مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی کە مێژویەکی یەکجار کۆنی لە ناوچەی هەورامان هەیە.
Негізгі бет با ژەرەژ وانوو | عوسمان هەورامی | عثمان کیمنەیی | Usman Hawrami | سیاچەمانە | KURDISH FOLK MUSIC
Пікірлер