Copyright © by @BahjatYahya
ئاواز و موزیك بەهجەت یەحیا
هۆنراوەی گۆرانی ڕەزا حەمە
هۆنراوەی مقام شێرکۆ بێکەس
چاوی نالی
من ڕۆژانم مشتێ خەمە شەوانم چەپکێ ئازارە
چاووم وەکو چاوی نالی لەدووریتان دوو ڕووبارە
لەگەڵ کام ڕووباردا بڕۆم بەرەو کام ئاسمان هەڵفڕم
کە پابەندی غەریبی بم شوێنپێی کام خۆزگە هەڵگرم
تەنهایی بۆتە دایەنی کۆرپەی حەز و خەونەکانم
کەس گوێ ناگرێ لە ئاوازی هەنسك و کوڵی گریانم
مقام
دەدەی تۆخوا بمبەرەوە
لێرە پەڕەی ڕۆژمێرێکی دڕاوە ئەم تەمەنە
بەدیواری دەروونی خەڵکی ئێرەوە
ئەوین گڵۆپی سووتاوە
زەریا تینوو
لەم بیابانی ڕۆحەدا
ئاو خنکاوە
/ bahjatyahyaofficial
Негізгі бет Bahjat Yahya - Chawy Nali
Пікірлер: 26