بەڵگەفیلمی 'کافلێ؛ شەڕ بۆ گۆشت' چیرۆکی نەریتێکی کۆنی چینێکی هیندۆسی لە نیپاڵ دەگێڕێتەوە.
بەپێی نەریتەکە، لە سەتەکانی رابردوودا، پاشایەکی ناوچەکە بۆ ئەوەی بزانێت کێ لەنێو بنەماڵەکە بەهێزترین پیاوە، لاشەی ئاژەڵێک هەڵدەدرێتە نێو چەند کەسێکی بنەماڵەکە، هەر یەکە پێویستە پارچەیەکی ئاژەڵەکە تەنانەت ئەگەر تاڵە موویەکیش بێت مسۆگەر بکەن.
ئەو نەریتە لە جەژنی دێسای، کە جەژنێکی گەورەی هیندۆسییە و چەند جۆرێک ئاژەڵی تێدا دەکرێتە قوربانی، ئەنجام دەدرێت.
ستافی رووداو چەند رۆژێک لە نێو بنەماڵەیەکی هیندۆسی کە بە بنەماڵەی کافلێ ناسراون بەسەر دەبەن و چیرۆکی جەژنی دێسای و نەریتی شەڕکردن بۆ گۆشتی ئاژەڵی بەقوربانیکراو دەگێڕنەوە.
پێشکێشکار: رۆژ عەلی زاڵە
وێنەگر: جیزێلا لیجیۆس
بەرهەمی 2023
Негізгі бет Ойын-сауық BelgeFilm - بەڵگەفیلم -کافلێ؛ شەڕ بۆ گۆشت
Пікірлер: 7