رۆژی 25 ئابی 1988 دواهەمین قۆناخی ئەنفال لە ناوچەی بادینان دەستیپێکرد، بەشێک لەوانەی رزگاریان بوو، لە سنوورەکانەوە خۆیان گەیاندە باکووری کوردستان و گواسترانەوە بۆ کامپێک لە پارێزگای مووش.
سەرباری مەینەتییەکانی ئاوارەیی، لەوێ رووبەڕووی زستانێکی بەفراوی و سەخت بوونەوە، بە گوتەی ئادەم سۆینمز، "سەرمای مووش وەک سەددام غەددار بوو!" بەڵام دڵفراوانی و هاوکاری خەڵکی پارێزگاکە وایکرد بە کەمترین قوربانی چوارساڵی سەخت تێپەڕێنن.
چیرۆکی ژیانی لێقەوماوانی کامپەکە لە ماڵی وێنەگرێکی باکووری کوردستان لە مووش بە وێنە پارێزراون، لەم بەڵگەفیلمە دا ئادەم سۆینمز وردەکاریی ئەو چوارساڵە دەگێڕێتەوە کە هێشتا وەک گۆشەیەکی فەرامۆشکراوی ئەنفال ماوەتەوە.
ساڵی 1992 خەڵکە ئاوارەبووەکە گەڕانەوە باشووری ئازادکراوی کوردستان، بەڵام گۆڕستانێکیان لە مووش بەجێهێشت کە بەشێکی زۆریان سەرما و نەخۆشیی ژیانی لێستاندبوونەوە.
Негізгі бет Ойын-сауық BelgeFilm - Goptapa Her du jî dîtin . بەڵگەفیلم - رۆژی رەشی گۆپتەپە
Пікірлер: 7