دەیان گوندی کوردنشینی ناوچەی مەخموور کە هەزاران دۆنم زەوی بەپیت و بەرین دەوریان داون، بەهۆی نەبوونی ئاسایش و خزمەتگوزارییەوە یان بە تەواوی چۆڵن، یانیش تەنیا چەند جووتیارێک بە رۆژ تێیدا دەمێننەوە و بە شەو چۆڵدەکرێن. ئەمە سەرباری ئەوەی زیاتر لە نیوەی خێزانەکان لە ساڵی 2014 و لەکاتی هێرشی چەکدارانی داعش، ناوچەکەیان بەجێهێشت و روویان لە هەولێر کرد و هێشتا نەگەڕاونەتەوە.
مەخموور، ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای عێراقدایە، بەڵام هێشتا خەڵک بەشی ئەوە دڵنیاییان دەستنەکەوتووە لای زەوییەکانیان بمێننەوە. ئەو زەوییانەی کە وێڕای بەردەوامیی هەڕەشەکانی وشکەساڵی تاوەکو ئێستاش ناسناوی "سەبەتەی دانەوێڵەی عێراق"یان لەدەستنەداوە.
تیمی ئامادەکاری ئەم بەڵگەفیلمە لە کاتی وێنەگرتندا و لەسەر رێگای یەکێک لە گوندە چۆڵکراوەکان مین-ێکی چێندراوی چەکدارانی داعشیان بینی کە دواتر تیمێکی سەربازی پوچەڵیان کردەوە.
لە ناحیەی قەراج و گوندەکانی گلەیی جووتیارانی کورد گەیشتووەتە دۆخی نائومێدی. چونکە لەوێ وەک خۆیان باسیدەکەن، پرۆسەی بەعەرەبکردن گەیشتووەتە ترۆپک. خەریکە بەتەواوی کورد لە سنووری ئەم ناحیەیە نامێنێ. 76 گوند لەسنوورەکەیدا هەیە و 36 لەوان کوردن. لەو 36 گوندەش تەنیا 80 ماڵی کورد ماونەتەوە لە کاتێکدا پێش شەڕی داعش 240 ماڵ هەبوون... ئێستا 90٪ دانیشتووانی نێو سەنتەری ناحیەکە عەرەب تێیدا دەژین.
پرۆدیوسەر: نەوزاد مەحموود
دەرهێنەر: ئاری ئەمین
بەرهەمی ساڵی 2023
Негізгі бет BelgeFilm-Mexmûr-axa bi bereket û cotkarên koçber | بەڵگەفیلم- مەخموور-زەوی بەپیت و جووتیاری ئاوارە
No video
Пікірлер