ساڵی 1987 گەنجێکی کورد لە سەربازی بۆ دەوڵەتی عێراقی هەڵدێت و وەک پەنابەرێک روو لە پایتەختی ئیتاڵیا دەکات، دوای پرۆسەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە لەساڵی 1988دا، ئەم گەنجە 21 ساڵە، کە ناوی پشکۆ گورجییە وەک هەڵوێستێک و ناساندنی تاوانەکانی سەدام بە خەڵکی رۆما، پێشانگەیەکی شێوەکاری لە سەنتەری رۆما دەکاتەوە و بۆ خەڵکی شی دەکاتەوە کە رژێمی سەدام چۆن تاوانی مرۆڤایەتی ئەنجامدەدەن دژی گەلی کورد.
رۆژێک دواتر چەند کەسێک بە مەبەستی چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنی دەچنە نێو ماڵەکەی و پەڕۆیەک دەکەن بەدەم و لووتییەوە، دوای چەند رۆژێک پشکۆ کە چاودەکاتەوە، لەژووری سێدارەدانە لە دەزگای هەواڵگری عێراقی لە بەغدا، بڕیاردراوە رۆژی 15-8-1988لەسێدارەبدرێت. رۆژی 8 ی 8 ی 1966 لەدایکبووە، رۆژی 8 ی 8 ی 1988بەهۆی لێبووردنی گشتییەوە لەژووری سێدارە هێنراوەتە دەرەوە و ئازادکراوە، ئێستا خاوەنی دەیان کاری هونەرییە بۆ هەڵەبجە و ئەنفال لە مۆزەخانەکانی جیهان.
Негізгі бет Ойын-сауық BelgeFilm - Rojekê ji rojan li Romayê | بەڵگەفیلم- رۆژێک لە رۆژان لە رۆما
Пікірлер: 3