#SNN #bepele #بەپەلە
"توخوا مردم تەرمی کچەکەم بۆ بهێننەوە"
دایکی یەکێک لە قوربانییەکانی یەختەکەی ئیتاڵیا باس لە چیرۆکی کچەکەی دەکات
قوربانیانی کارەساتی یەختەکەی ئیتالیا | کارەساتی یەختەکەی ئیتالیا
🔵ڕەگەز کەمال ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری پەنابەران لە ئەوروپا ڕایگەیاند، کە ئەمڕۆ لەسەر سکاڵای نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا کە کەسێکی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە، ڕەنج پشدەری چالاکوانی دیاری بواری پەنابەران دەستگیردەکرێت.
🔵بەپێی وتەی ئەو ڕۆژنامەنووسە، نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا وایان لە پۆلیس گەیاندووە کە ڕەنج پشدەری کەسێکە هانی خەڵکی کوردستان دەدات بۆ هاتنە ئەوروپا و بوونە پەنابەر.
🔵ئەم کارەی نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێم لە ئیتالیا لەدوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یەختێک کە 76 پەنابەری کوردی هەڵگرتبوو لە نزیک ئیتالیا نوقمبوو و بەوهۆیەوە نزیکەی 60 کەسیان گیانیانلەدەستدا.
🔵ڕۆژنامەنووس ڕەنج پشدەری یەکەم ڕۆژنامەنووس بوو کە سات بە سات هەواڵی قوربانیی و ڕزگاربووەکانی یەختەکەی بڵاودەکردەوە و بووە سەرچاوەی هەواڵ بۆ میدیا کوردی و بیانییەکان، بۆیە نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێم لەپێناو ڕێگری‌کردن لە بڵاوکردنەوەی ڕاستییەکانی ئەو ڕووداوە سکاڵا لەسەر ڕۆژنامەنووس ڕەنج پشدەریی تۆماردەکات و بۆ ماوەی نزیک بە 6 کاتژمێر دەستبەسەردەکرێت و پاشان ئازاد دەکرێت.
وێنەی بەشێک لە قوربانیانی کارەساتی یەختەکەی ئیتالیا
ترس هەیە یەختێکی کۆچبەران بە ٤٨ سەرشینەوە لەدەریا ئیجا تێک شکابێت، بەپێی ووتەی کەسوکاری کۆچبەرەکان باس لەوە دەکەن، بەر لەیەک کاتژمێر یەکێک کۆچبەرەکان پەیوەندی کردوە بەکەسوکاری کەداوای بەهاناوەچون دەکەن بەهۆی خراپ بونی یەختەکەیان لەئاودا .
جێی سەرنجە ژمارەیەک کۆجبەری کورد ماوەی سێ رۆژ و دوو شەوە لەئاودان تاوەکو ئێستا دەنگیان نیە، گومان دەکرێت یەختەکەی ئەوان بێت کەداوای بەهاناوەچون دەکەن .
داوکارم لەهەموو لایەک دوعای خێر بۆ ئەو کۆچبەرەکان بکەن تەنها ئەمرۆ دوو یەختی کۆچبەران بەهۆی شەپۆلی دەریاوە، لەئاوی ئیتالیا تێک شکاوە کەلە لیباوە بەرەو ئیتالیا بەرێ کەوتبون .
رەنج پشدەری چالاکەوان
بەخێربێن بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN)، دامه‌زراوه‌یه‌كى میدیایی كوردییه، له 1ى حوزەیرانی2012 ده‌ستى به كاره‌كانى كردووه، له بواره‌كانى میدیای خوێنراو و بینراو كارده‌كات.
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى، تۆڕێكى قازانج نه‌ویسته، ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه خزمه‌ت به چینه جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگه بكات و زۆرترین رۆشنبیرى بڵاوبكاته‌وه، تا له كۆتاییدا ببێته هۆكارێك بۆ به‌ره‌وپێشبردنى كۆمه‌ڵگاى كوردى، ئێمه به ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمانى ده‌زانین هه‌واڵ و زانیارى راست و دروست ده‌رباره‌ى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان پێشكه‌شى خوێنه‌ر و بینهرهكانمان بكه‌ین.
به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ى ستاندارده تایبهتهكانمانهوه هه‌وڵ بۆ باشترین ده‌ده‌ین، ئه‌وه‌شى ئێمه له میدیاكانى تر جیاده‌كاته‌وه ته‌نیا دروستى و به‌پێزى هه‌واڵ و زانیارییه‌كانمان نیه، به‌ڵكو ئه‌و شێوازه‌یه كه گرتوومانه‌ته به‌ر، چونكه تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى ده‌یه‌وێت چاوى كورد بێت له ده‌ره‌وه، میدیایه‌كى نیشتیمانى و به‌رپرسیاریش بێت له‌ناوخۆ دا.
Негізгі бет چیرۆکی کۆچبەرەکان ناخهەژێنە.. توخوا مردم تەرمی کچەکەم بۆ بهێننەوە
Пікірлер: 20