اناكان رایانگەیاند كە ئەوان هەنگاوێكی دیكە نزیكبوونەتەوە لە پشتڕاستكردنەوەی گریمانەی پەیدابوونی ژیان لەسەر زەوی بەهۆی بەركەوتنی نەیزەكێكەوە بە رووی زەویداو، جەختیان كردەوە كە ئەوان تاقیكردنەوەیەكیان ئەنجامداوە كە رەنگە راستی گریمانەكەیان دەربخات و رێگا بە تێگەیشتنی گەردوون و سەرەتای پەیدابوونی مرۆڤ لەسەر زەوی بدات.
گروپێك زانای زانكۆی ئەمپیریال كۆلیج لە بەریتانیا رایانگەیاند، كە ئەوان توانیویانە تاقیكردنەوەیەك لە تاقیگەدا ئەنجامبدەن كە پشتڕاستی "راستی دەركەوتنی ژیان لەسەر زەوی بەهۆی بەركەوتنی نەیزەك بەر زەوی و دواتریش دروستبوونی رادەیەكی ئێجگار زۆر وزە بەهۆی بەركەوتن لە نێوان ئەو توخمانەی كە ئەو كات لەسەر زەوی هەبوون و، دواتریش هەموو ئەمانە بوونەتە هۆی دەركەوتنی ژیان لەسەر زەوی ".
لە تاقیكردنەوەكەدا بڕێك ئاو تێكەڵكراوە لەگەڵ ئەمۆنیا، دوانە ئۆكسیدی كاربۆن، میسانۆل، ئۆكسجین و هایدرۆجین كە لە زۆربەی نەیزەكەكان ئەم ماددانە هەن.
هیچ جۆرە ترشێكی ئەمینی لەم تێكەڵەیە نەكراوەو ئاوەكەش بۆ 600 پلەی سەددی گەرم كراوە، ئەمەش بۆئەوە بووە دڵنیابن لە كووشتنی هەمووجۆرە زیندەوەرێك تێیدا، دواتر ئاوەكە گۆڕدراوە بە بەفرو بە دەمانچەیەك كە بە گاز كاردەكات بە ماددەی كانزای روپۆشكراوە، كە ئەم ماددە كانزاییانەش پاراوكراون تاوەكو زیندەوەری تێدا نەبێ.
تاقیكردنەوەكە كەشێكی وای دروستكردووە كە وەك ئەو كەشەبێت كە لە سەرەتادا كاتێك نەیزەكەكە بەر زەوی كەوتووە، لە ئەنجامی تاقیكردنەوەكەدا زاناكا بینیان كە ترشی ئەمینی دروست بووە كە ئەویش بە سەرەتای دروستبوونی هەموو زیندەوەرەكان دادەندرێت.
ناتوانرێت چاوەڕێی گۆڕانی ئەو ترشە ئەمینیانە بكرێت تاوەكو دەبنە خانەی زیندوو، لەبەرئەوەی لە سەر زەویدا بڕی 4.5 ملیار ساڵی ویستووە تا گۆڕانەكە رووی داوە، بەڵام ئەمە هەنگاوێكە لە روون كردنەوەی راستییە زانستییەكان .
Негізгі бет Cosmos 13- Erd çawa çêbû ?|کۆزمۆس 13 - زەویی چۆن دروستبووە ؟
No video
Пікірлер: 34