نوێترین تەکنیکەکان بۆ چارەسەری نەزۆکی
لە بەرنامەیەکی نوێی دکتۆر ئاراس، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەرییەکانی خانمان، منداڵبوون و نەزۆکی دەڵێت ئێستا بە چەند تەکنیکێكی نوێ، لە جیهاندا دۆزینەوە و چارەسەری نەزۆکی ئاسانتر بووە، تەکنیکەکان لە کوردستانیش بەکاردەهێندرێن.
د. بنار دزەیی، پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەرییەکانی خانمان، منداڵبوون و نەزۆکی دەڵێت هەموو ئەو خانمانەی کە ئێستا لە تەمەنی گەنجیشدا گرفتی نەزۆکییان بۆ دروستدەبێت، بە تەکنیکێكی نوێ کە بەکارهێنانی PRPـە دەتوانن ئەم گرفتانەیان چارەسەر بکەن.
د. بنار دزەیی روونیدەکاتەوە ئێستا سوود لە تەکنیکی هەناوبین "ناضور" وەردەگرن بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی زۆربەی حاڵەتەکانی نەزۆکی، دەشڵێت ئەمە زۆر ئاسانترە، برینێکی بچووکترو، ژانی کەمتر و هەستانەوەی خێراتر بۆ نەخۆشەکەش دابیندەکات.
پزیشکە پسپۆڕەکەی نەزۆکی دەڵێت ئێستا قەڵەوی و خۆراکی ناتەندروست مەترسیی نەزۆکی زیاددەکەن، دەشڵێت خەوی تەندروست مەترسیی نەزۆکی کەمدەکاتەوە، لەبارەی دەرزییەکانی هۆڕمۆنیش دەڵێت بەهیچ جۆرێك بەبێ راوێژی پزیشك بەکارنەهێندرێن.
Негізгі бет Ойын-сауық دکتۆر ئاراس - نوێترین تەکنیکەکان بۆ چارەسەری نەزۆکی
Пікірлер: 10