پارتی سۆسیالیستی کورد - پاسۆک، لە 11ـی ئازاری 1976 لە کەرکووک لەلایەن چەند کەسایەتییەکەوە کە هەڵگری بیری سەربەخۆییخوازی بوون دامەزرا.
ساڵێک دوای دامەزراندنی ئەو حیزبە، یەکەمین مەفرەزەی چەکداری خۆی رێکدەخات و دواتر ناوی هێزی پێشمەرگەی پاسۆکی لێدەنرێت.
ئازد مستەفا دەبێتە یەکەمین سکرتێری پاسۆک تاوەکو ئەوکاتەی بە نەخۆشی شێرپەنجە لە ساڵی 1989 لە وڵاتی سوێد کۆچی دوایی دەکات.
لەم بەڵگە فیلمەدا ژمارەیەک لە هاوبیرانی پاسۆک کە رۆڵی گرنگیان لە دامەزراندن و رێکخستنەکانی پاسۆکدا بینیوە، لە گۆشەنیگای جیاوازەوە باسی دامەزراندن و چالاکییەکانی پاسۆک و شێوەی خەبات و ئامانجەکانی ئەو حیزبە دەکەن.
تۆڕی میدیایی رووداو
Rudaw Media Network
Негізгі бет دۆکیۆمێنتاریی پاسۆک
Пікірлер: 26