"ئەندۆمی زیانی بۆ گەشەی مێشک و ئەندامەکانی جەستە دەبێت''
پسپۆڕێکی گەشە و نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، زۆربەی پێکهاتەی ئەندۆمی کاربۆهیدراتە و بڕێکی زۆر کەم لە پرۆتینی تێدایە.
د. نیگا شەفیق، پسپۆڕی گەشە و نەخۆشییەکانی منداڵان لەبارەی چەوریی نێوئەندۆمی گوتی، ئەندۆمی چەورییەکی زیاد لە پێویستی تێدایە کە پێێ دەڵێن، چەوریی گۆڕاو.
د. نیگا شەفیق روونی دەکاتەوە، ئەندۆمی وزەیەکی بێسوود بە جەستە دەدات و زیانی بۆ گەشەی مێشک و ئەندامەکانی جەستە دەبێت.
ئەم پسپۆڕە ئاماژە بە یەکێک لە مادەکانی نێو ئەندۆمی دەکات و دەڵێت: مادەیMSG نێو ئەندۆمی هۆکاری زۆر خواردن و ئالودەبوونە پێی، کە ئەمەش وادەکات منداڵ بەردەوام داوای بکاتەوە، هەروەها هۆشداریی دەدات، ''مادەی MSG مەترسیی شێرپەنجە زیاددەکات و بۆ منداڵ کوشندەیە''.
ئەم پسپۆڕەی گەشە و نەخۆشییەکانی منداڵان گوتیشی، مادەیەکی دیکەی نێو ئەندۆمی کوشندەیە بەناوی ''TBHQ'' کە ئەگەر پێنج گرامی لێبخورێت، ئەوا کەسەکە دەکوژێت، هاوکات مادەکە هۆکارێکی کەمیی تەرکیزی منداڵان و هەستیارییە.
د. نیگا ئەوەشی باسکرد کە خواردنی ئەندۆمی هۆکارێکە بۆ قەڵەویی لەداهاتوودا، هاوکات بڕیکی کەم لە ریشاڵ، کانزا و ڤیتامینەکانی تێدایە.
Негізгі бет Ойын-сауық Dr Aras- دکتۆر ئاراس- ئەندۆمی دەخۆی؟ بوەستە
Пікірлер: 172