نوسەر لەم کتێبەدا باس لە پیاوێک دەکات ناوی (ئیمیلیان)ە کە ئاڵوودەبووە بە (مەی) و هەموو شتێکی ژیانی دۆڕاندووە، هیچ شوێنێکیشی نییە لێیبمێنێتەوە و بژی.
ئەگرافینا ڕازی دەکات کە ژوورێکی پێبدات ، لەهەمان کاتدا ماڵەکەی کەسێکی دیکەشی تێدادەژیا (ئاستافی ئیڤانۆڤیچ) کە بەرگ دوور بوو، ئیمیلیان ڕۆژێک دوو پانتۆڵ لە ئاستافی ئیڤانۆڤیچ دەدزێ بەو کارە ئاستافی ئیڤانۆڤیچ زۆر تووڕە و پەست دەبێ گومان لە ئەگرافینای خاوەن ماڵ و ئیمیلیانیش دەکات بەڵام ئیمیلیان سەرەتا نکۆڵی لێدەکات دواتر بەو ڕووداوە هەست بە نائاسوودەییەکی زۆر دەکات و شتەکانی کۆدەکاتەوە و ئەو ماڵە جێدەهێڵێت، ئاستافی ئیڤانۆڤیچ زۆر بەشوێنیدا دەگەڕێ نایدۆزێتەوە دوای سێ ڕۆژ دەگەڕێتەوە بەڵام تەندروستی زۆر ناجێگیردەبێ، ئاستافی ئیڤانۆڤیچ سەرەڕای ئەو هەڵەیەی کە بەرامبەری کرابوو بەڵام وێنەیەکی زۆر جوان نیشان دەدات و بەو پەڕی مرۆڤدۆستییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکات؛
ئیمیلیان لە کۆتایدا بە کاریگەری ئەو ڕووداوە گیان لە دەست دەدات.
.
Негізгі бет «دزێکی ڕاستگۆ» یەکێکی دیکەیە لە شاکارە جوانەکانی نوسەری بەناوبانگی ڕووسی "فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی"
Пікірлер: 8