فڕانتس کافکا نووسەری گەورەی چێک بوو لە ساڵی ١٨٨٣ لە شاری پڕاگ لە دایک بووە. ئەو توانی لە ڕۆمان و چیرۆکەکانیدا و لەنێو دڵی کەسایەتییەکاندا بە شێوازێک هەندێ لە تایبەتمەندییەکانی مرۆڤ تاوتوێ و لێکدانەوەیان لەسەر بکات کە دوای خۆی بوو بە شێوازی کافکا. کافکا لە بنەماڵەیەکدا لە دایک بووە کە دایکی کەسایەتییەکی لاواز و ملکەچی بووە و باوکیشی پیاوێکی زاڵم و سەختگیر کە لە ماڵدا حوکمی تەواوی بە دەستەوە بووە. کافکاش لەو نێوەدا چاو بە دنیا هەڵدێنێ و گەورە دەبێت، کوڕێکی شەرمن و خۆکەم بین، کە هۆگری خوێندنەوەیە و کتێب دەبێتە خولیای و سەودای نووسەری دەکەوێتە سەری بەڵام باوکی حوکم دەکات کە ئەوە نان و ئاوی ئەو نادات بۆیە دەبێ لە بیری ئەوەدا بێت کە داهاتێک بۆ خۆی دابین بکات. کافکا دەکەوێتە هەوڵی ئەوە کار و پیشەیەک بۆ خۆی ساز بکات تا بەڵکوو داهاتێکی دەست بکەوێت لەگەڵ ئەوە هاوکار دەست بە نووسینی چیرۆک دەکات و چەند کۆمەڵە چیرۆک و سێ ڕوومان دەنووسێت بەڵام تا پێش مردنی زۆرینەی بەرهەمەکانی نەناسراو بوون و لە چاپ نەدران.
#ئەدەبیات
#کافکا
#ڤەژین
#ڤەژین_مێدیا
Негізгі бет فڕانتس کافکا
Пікірлер