ـ ووتنی: فەرهاد مێهراد
ـ شعری شاعیر: شهیار قنبری
ـ وەرگێڕان و مۆنتاژ: هاوکار و ڕەوا عەبدوڵڵا
ـ
ـ
لە چوارچێوەی تەڕی ئەم پەنجەرانەدا
وێنەیەک لە هەینی خەمگین دەبینم
چەندە ڕەشە لەبەریدا، پۆشاکی پرسە
لەنێو چاوانیدا هەوری ڕەش دەبینم
وا لە هەوری ڕەش خوێن دەبارێت
هەینیەکان لەباتی باران خوێن دەبارێت
تەنگە نەفەس بووم، هەینیەکان کۆتایی نایەن
بریا دامدەخست چاوەکانم، ئەوەم لە توانادا نیە
وا لە هەوری ڕەش خوێن دەبارێت
هەینیەکان لەباتی باران خوێن دەبارێت
تەمەنی هەینی دەگات بە هەزار ساڵ
لە هەینیەکاندا، خەم ئیتر هاوار دەکات
مرۆڤ لە دەستی خۆشی بێزار دەبێت
بە لێوی بەستراوەوە هاوار دەکات
وا لە هەوری ڕەش خوێن دەبارێت
هەینیەکان لەباتی باران خوێن دەبارێت
هەینی وەختی رۆیشتنە، وەرزی دڵ دابڕاندنە
خەنجەر لە پشت دەدات، ئەوەی کە هاوڕێگای منە
وا لە هەوری ڕەش خوێن دەبارێت
هەینیەکان لەباتی باران خوێن دەبارێت
Subscribe Me On KZitem: (Rawa Abdulla 2)
/ @rawaabdulla2150
Follow Me On instagram:
/ rawa.____.mch
Негізгі бет Farhad Mehrad - Jomee [Kurdish Subtitle] فرهاد میهراد ـ جمعه || هەینی
Пікірлер: 12