#کفتەی_بڕووێش_خواردن
کەرەستەکانی:
بۆحەشوەکەی
نیوو کیلۆقیمەی بێ چەوری
۲پیازی مامناوەند
۱پیاڵە کشمیش
۱پیاڵە بایەم
خوێ بەپێی پێویست
۱کەوچکی چێشت ئاڵاتی کفتە
۱کەوچکی چێشت زەردەچەوە
۱کەوچکی زەڵاتە بابریکا واتا بیبەری سوری شیرینی بۆدرە
۱کەوچکی زەڵاتە بیبەری سوری تونی وشکی بۆدرە
٤کەوک زەیت
نیودەسک کەرەوزی ورد کراو
سەرەتا هەر چوارجور دەرمانەکان تێکەڵ بەیەک دەکەین دەیکەین بە۳بەشەوە بەشێکیان بۆناو قیمەکە بەشێکیان بۆناو بڕوێشەکە بەشێکیان بۆناو شۆرباکە
قیمەو ٤کەوچک زەیت لەتاوەیەکدا سوردەکەینوە بایەموو کشمیشوو پیازوو خوێوبەشێک لە دەرمانەکانی بۆزیاد دەکەین لەسەرئاگرێکی کزدای دەنێیت سەری مەنجەڵی پیادەکەین هەتا پیازەکە دەپیشێتوو خرچەی نامێنێت هەڵ دەکزێت
کەئاگرت کوژاندەوە کەرەوزەکەی تێدەکەیت دەیکەیت بەسوجگیدا تا زەیتەکەی تێمان کردوە جارێکی تر بێتە دەرەوە تاکفتەکانمان هەڵ نەوەشێنێت لەکاتی کوڵاندا
بۆشۆرباکەی
نیودەسک سڵق
۳کەوچکی چێشت دۆشاوی تەماتە
۲پەرداخ نۆکی کوڵاوتوو واتا زەرد کرابێت لەئاودا کوڵاندبێتت
نیوکیلۆ بڕوێشی کوردی واتا فەل بێت
٤پەرداخ ئاو
٥کەوچک زەیت
۱دانەپیاز
۱پیاڵە کەرەوزی ورد کراو واتا چنراو
بروێشەکە بەشێک لەدەرمانەکانوو خوێی ئاوی تێدەکەین جوان بەدەست تێکەڵی دەکەین نیوکاتژمێر سەری بەنایلۆنێک دادەپۆشین
دواتر بەدەست کێشەوە دەیشێلین ئەگەر ئاوی پێویست بوو دەستمان تەڕدەکەین تا هەویرێکی نەرمی جیڕمان دەست دەکەوێت ئەگەرشل بوو ۲کەوچک بڕوێشی بۆزیاد دەکەین
کفتەکان دەپێچینەوە گەورەییوو بچوکی بەدەست خۆتە
بۆشۆرباکەی
پیازورد دەکەین لەپێنج کەوچک زەیتدا سوری دەکەینەوە دۆشاو خوێوو سڵقوو دەرمانوو کەرەوزی تێدەکەین لەسەرئاگر دەیهێلێنەە تاسڵقەکە نەرم بێت نۆکوو ئاوی کوڵاوتووی بۆزیاد دەکەین ۱٥خولەک جێی دەهێڵین تاجوان بکوڵێت کفتەکانی تێدەکەین ۲۰ خولەک کوڵانی دەوێت
نۆشی گیانتانبێت
بەهیچ جۆرێک سەری مانجەڵی پیاناکەین بۆئەوەی کفتەکان هەڵ نەوەشێن۰
بەهیوای سوود
Негізгі бет کفتەی بڕوێش خواردنی کورد 🌷🌷 👌 🇹🇯️🇹🇯️🇹🇯️🇹🇯️🇹🇯️🇹🇯️🇹🇯️
Пікірлер: 165