ئەگەر ئەم نیشانانە لە تۆدا هەیە پێویستە پزیشكی دەرونی ببینیت
لایەنی دەرونی مرۆڤ هاوشێوەی لایەنی جەستەیی پێویستی بە گرنگیپێدان هەیە، لە كاتی هەستكردن بە ناجێگیری باری دەرونی پێویست دەكات سەردانی پزیشكی دەرونی بكرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
چەند نیشانەیەك دەریدەخات پێویستت بەوەیە پزیشكی دەرونی ببینیت.
1. #شەكەتی ، كە دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر لە كاتی ئاسایی بخەویت و بەیانیان ناتوانیت لەناو جێگەكەت هەستیت.
هەتا کۆتایی ڤیدۆکانمان لەگەڵمان بن
گرینگترین خاڵەکان، لەکۆتاییدا ڤیدۆکاندا پێشکەشتان دەکەین
2. هەستكردن بە بێهیوایی و بیركردنەوە لەوەی كە هیچ داهاتویەكت نییە، دەكرێت بەرەو خەمۆكی یان نەخۆشییە دەرونییەكانی دیكەت ببات، باشترە زو پزیشك ببینیت.
3. دوركەوتنەوە لە خەڵك، لە كاتێكدا پێشتر گرفتت نەبو ئەگەر لەناویاندا بیت، هەستكردن بە #نائارامی لە چواردەوری كەسانی دیكە و ترسان لە خەڵك.
4. لەدەستدانی ئارەزو بۆ ئەو چالاكیانەی جاران ئارەزوی كردنیت هەبو.
5. #دڵەڕاوكێی بەردەوام دەبێت بە بەشێك لە رۆژەكەت.
6. توڕەبونی زو زو، كە واتلێبكات توندوتیژی ئەنجامبدەیت و كرداری زیانبەخش ئەنجامبدەیت.
7. هەستكردن بە نقومبون، كە وا بیردەكەیتەوە كێشە زۆرت هەیە و ناتوانیت چارەسەریان بكەیت و هەناسەت تەنگ دەبێت.
8. هەست بە دۆڕان دەكەیت لە پاش گۆڕانكارییەكی گەورەی ژیانت، وەكو دەرچون لە زانكۆ و چونە ماڵەوە، گۆڕینی پیشەكەت، لەدەستدانی كەسێك یان شتێك لە ژیانت.
.
لە هەموو گرنگ تر، ئاگاداری تەندروستیتان بن
بۆ بیبینی زۆرترین زانیاری تەندورستی کانالەکەمان سابسکرایب بکەن
خواردنەوەیەک یارمەتیت دەدات ئاسوودە بخەویت
• Video
دەمووچاوێکی پڕو قەڵەومان هەبێت بەبێ زیادبوونی کێش - پڕبونەوەی دەموچاو
• دەمووچاوێکی پڕو قەڵەوم...
Негізгі бет ئەگەر ئەم نیشانانە لە تۆدا هەیە پێویستە پزیشكی دەرونی ببینیت
Пікірлер: 44