Instagram : / ___nali_
facebook : / 1784slemani
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#لاۆ #لاۆ
چاوم لە باران تەڕترە
دڵم ئەڵێ ئاخۆ کەی بێ
تاڵێ لە زوڵفم جیابۆوە
دڵنیام تۆش پیرم دەکەی
ئەی ناوازە ترین ئازار
دەبا خوای کچێ نەتگرێ
کە بسکی حوزنی جیهانە و
دڵی ئەوینی لێ ئەتکێ
لەگەڵ تەنیایی دانیشتم
بۆ ئەوەی بە تەنیا نەبێ
بە شەقامەکاندا ڕۆشتم
جێگا پێکانتم خۆش ئەوێ
چاوەڕێم کردی وەک دایکت
لە بەردەم پەنجەرەکانا
چاوەڕێت کردم وەک ئاشتی
بەناو خەونی نیشتیمانا
بەجێ ئەمێنم ئێواران
هێندە ئاوڕ ئەدەمەوە
کە دەرکەوتی وا ئەگۆڕێم
خەریکە خۆم ناناسمەوە
ڕاهاتووم لە چاوەڕوانی
دەزانم هەر دوایی پێ دێ
بۆچی بینینت وا کورتە
دەست پێ ناکات کۆتایی دێت
#شعری : #کەژاڵ_#ئەحمەد
Негізгі бет گەشتیار عومەر _ لاۆ / Gashtiar Omer _ Lao
Пікірлер: 10