21/8/2024
لە کاتژمێر 3:30 خولەکی پاشنیوەڕۆیی ئەمڕۆوە ئاگرێکی گەورە لە چیای زۆزک کەوتۆتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە
لە ئێستادا زیاتر لە 8 تیمی بەرگری شارستانی و دوو تیمی پۆلیسی دارستان و ژینگەش بەژدارن لە هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
ڕەوەند هاودیانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند،" قەبارەی ئاگرەکە زۆر گەورەیە و بەهۆی نەگەیشتنی ڕێگای ئۆتۆمبێل بۆ شوێنی ئاگرەکە ئەرکی تیمەکانمان زۆر سەختە بە دەست هەوڵی کۆنتڕۆل کردنی دەدەین ، لە زانیاری زیاتر ئاگادارتان دەکەینەوە."
Негізгі бет ئاگركەوتنەوە لە چیای زۆسك
Пікірлер