بەشی یەکەمی بەرنامەی پەنجەمۆر لەگەڵ ئەمیر قازی:
- باس لە بنەماڵەی قازییەکان دەکات، هۆکارە دەرەکی و ناوخۆییەکانی رووخانی کۆماری کوردستان ئاشکرادەکات و باسی بەسەرهاتی نەچوونی پێشەوا لەگەڵ مەلا مستەفای بارزانی دەکات بۆ یەکێتیی سۆڤیێت، کە خۆی بۆی گێڕاوەتەوە و هەروەها چەندین بابەت و بەسەرهاتی دیکە.
ئەمیر قازی لە ساڵی 1938 لە حاجیاوا لە موکریان لە دایکبووە و کوڕی قازی محەممەد قازی لە بنەماڵەی قازییەکانی مهابادە.
لەسەرەتای لاوێتییەوە لە رێگای لاوانی دیموکرات و حیزبی توودەی ئێران تێکەڵاوی سیاسەت دەبێت و دەبێتە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
لە شەستەکانی سەتەی رابردوو روو لە باشووری کوردستان دەکات و لەنێو ریزەکانی دیموکراتدا درێژە بەکاری سیاسی خۆی دەدات. پلە حیزبییەکان دەبڕێت و دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکرات.
لە ساڵانی هەشتاکاندا لەناو حیزبدا شانبەشانی هاوڕێکانی درێژە بەکاری پێشمەرگایەتی و خەباتی دیپلۆماسی حیزب دەدات. بە هۆکاری جۆراوجۆر ریزەکانی دیموکرات جێدەهێڵێت و لە سوێد نیشتەجێ دەبێت. لەگەڵ چەند هاوبیرێکی خۆیدا پارتی سەربەخۆیی کوردستان دادەمەزرێنن و ئێستا سەرۆکی ئەو پارتەیە و لە وڵاتی سوێد دەژی.
Негізгі бет Ойын-сауық هۆکارە دەرەکی و ناوخۆییەکانی رووخانی کۆماری کوردستان
Пікірлер: 1