هۆنراوه : حه‌مه ساڵح دیلان
له‌كێ بپرسین هه‌واڵی راستی
دیاره نزیكتر هه‌ر به‌رانانه
به‌رانان ده‌خیل دراوسێی دڵسۆز
ئێستا ئه‌وبه‌رت كێی لا میوانه؟
هه‌واڵی پرسه له داریكه‌لی
...شێخ له‌وێ ماوه یا له سه‌یوانه؟
ئێسته سێبه‌ری سه‌رجه‌سته‌ی كفتی
هه‌تاوی سووره یا ئه‌رخه‌وانه؟
ئێسته پێخه‌فی نه‌رم و نۆڵی شه‌و
به‌رده یا خاكی كانێسكانه؟
به‌رده قاره‌مان له‌جێی خۆی ماوه
هه‌ر له ده‌ربه‌نده یا له پیرانه؟
ئێستا ئاوباریك وه بوومه‌له‌رزه
هه‌ر هه‌ڵ ئه‌له‌رزێ یا له وه‌ستانه؟
...
كوا شێخ كوا نه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی كاكی
كوا نهبهردهكهی ئه‌م نیشتمانه؟
كورد شۆره سواری وه‌ك شێخی بووبێ
سه‌ر نه‌وی ناكا له بۆ بێگانه!
Негізгі бет Hama Salih Dilan - Barda Qaraman به‌رده قاره‌مان
No video
Пікірлер: 9