Harem Salah - Damrm Damrm
©️ copyrighted by VIN
دەمرم دەمرم
ئەی ئەو کەسەی پێت دەوتم
یان بۆ تۆ بوون یان بۆ نەمان
ئێستاش هاتووی بەمن دەڵێی
ئیتر هەرکەس بەڕێی خۆمان
باشە گیانە ڕازی دەبم
تۆ بەڕێی خۆت من ڕێم نییە
منیش هەر بۆ ڕێگای تۆ دێم
بۆ ڕێگای تر من پێم نییە
دەمرم دەمرم یەک تاڵ پرچت
کەسێکیتر دەستی لێدات
دەمرم دەمرم ئەگەر دوای من
کەسێکتر بۆنت بکات
دەمرم دەمرم کەسێکیتر
باوەشی تۆ لەمن بکات
دەمرم دەمرم کەسێکیتر
لێوی پیسی بە تۆ بگات
وەرە باسی ڕۆح کێشان کە
باسی جیابونەوە مەکە
وەرە چیم پێ دەڵێی بڵێ
باسی بیرچونەوە مەکە
وەرە گیانە چیم پێدەڵێی
مەڵێ لەیەک جیابینەوە
وەرە باسی لێبوردن کەین
با لەگەڵ یەک ئاشتبینەوە
دەمرم دەمرم یەک تاڵ پرچت
کەسێکیتر دەستی لێدات
دەمرم دەمرم ئەگەر دوای من
کەسێکتر بۆنت بکات
دەمرم دەمرم کەسێکیتر
باوەشی تۆ لەمن بکات
دەمرم دەمرم کەسێکیتر
لێوی پیسی بە تۆ بگات
Негізгі бет Harem Salah - Damrm Damrm
Пікірлер: 1,2 М.