#عەبدوڵا_پەشێو #عەزیز_شاڕۆخ #عەزیز_شارۆخ
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew
[۱]
ــــــــــــــــــــــ
"لە بیرت ناکەم"
چۆن بۆم دەکرێ لە بیرت کەم؟
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
چۆن لاپەڕەی پاکی سپی
هی ڕابردووی شادی و کپی
لوول بدەم و بیشارمەوە،
بەم دڵەی پڕ ئازارمەوە؟
هەر دوێنێ بوو، لێرانەدا،
هەر لەم شوێنە وێرانەدا
بە ڕابواردن، بە لێومژین
خەندەمان نا سەر لێوی ژین
بێ ئازار و بێ پەرۆشی
کەوتینە خەو، خەوی خۆشی.
لەبەر ترسی هەناسەمان
جۆشی دڵی پڕ تاسەمان
دەست و پەنجەی خوای دڵداری
دەیداینی بادەی بەختیاری.
سا چۆن دەبێ لە بیرت کەم؟
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
*********
هێشتا قاقای پێکەنینت
چرپە و سکاڵای شیرینت
لە بەرگوێم دەزرینگێنەوە
هەروا دێن و نابڕێنەوە.
سا چۆن دەبێ لە بیرت کەم؟
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
هێشتا بزەی سەر لێوەکەت
هێشتا دڵکێشیی شێوەکەت
هێشتا کوڵمی خوێنتێزاوت
ئاخافتنی گۆشەی چاوت،
وەک تارمایی لەبەر چاون
نەخشی سەر دڵی داماون...
سا چۆن دەبێ لە بیرت کەم؟
چۆن بۆم دەکرێ دڵگیرت کەم؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🗓( ۱۹٦۵ - هێلسنکی )
📚 #دیوانی_فرمێسک_و_زام
#عەبدوڵڵا_پەشێو
Негізгі бет هونەرمەند "عەزیز شاڕۆخ"
چۆن بۆم دەکرێ لە بیرت کەم
Aziz shahrokh
No video
Пікірлер: 2