#سەبسکرایبی_چەناڵەکە_بکەن #زەنگۆڵەکە_چالاک_بکەن #DHD
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکان، بۆ سێیەمجار لە مانگی کانونی دووەم، فڕۆکەی جەنگی بی52ی ئەمریکی لەسەر ئاوەکانی کەنداو سووڕاوەتەوە، ئەوەش بۆ ترساندنی وڵاتی ئێران ناودەبەن، رۆژنامەی ۆرڵد ستریت جۆرناڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە، بڵاویکردۆتەوە، بەرپرسێکی سەربازی پلە باڵای ئەمریکی، ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردۆتەوە، کە فڕۆکەکە لە بنکەی بارکیسدڵ لە لیوزانا دەرچووە، وا چاوەڕوان دەکرێت لەسەر ئاسمانی وڵاتەکانی ئەردەن و سعودیەش بسوڕێتەوە، بە درێژای کەناراوەکانی سعودیەش دەڕوات، لە نزیک سنوورەکانی قەتەر و ئیمارات و پاشان دەگەڕێتەوە، ئەو بەرپرسە سەربازیە وتوشیەتی ئەو فڕینە، شەشەم فڕینە لە ماوەی پایزی رابردوو تا زستانی ئەمساڵ، نیازی پنتاگۆن ئەوەیە، هاوکاری و پاڵپشتی کردنی هەڵوێستی بەریگری توند و فراوانکردنی ئاسایشی هەرێمی و دڵنیاییە بۆ هاوپەیمانیەکانی، جەختیکردۆتەوە فڕینەکان ئامانج لێی ترساندنی ئێرانە، لە درێژەیدا دەڵێت، سیاسەتی ئەمریکا لەبارەی ئێرانەوە پێشکەوتنی بەخۆوە دیووە، ئیدارەی نوێش دامەزرا لە داهاتووی نزیکدا، هەندێک بڕیار لەوبارەیەوە دەدرێت، بەڵام من پێشبینی هیچ ناکەم لەم کاتەدا، بڕیارەکان چۆنن و چین، تەنها ئەوەنە دەزانم بەردەوامین لەسەر ترساندن و وەڵامدانەوەی کارە دووژمنکاریەکانی ئێران، ئەوەی تری دەهێڵینەوە بۆ بڕیار دروستکەران بۆ ئەوەی بڕیاری خۆیان لەوبارەیەوە بدەن، وە سیاسەتەکان دیاریبکەن، ژمارەیەک بەرپرسی تر بۆ ئەو رۆژنامەیە لەبارەی فڕینی ئەو فڕۆکەیەوە، دەڵین، فڕینی تریشی دەبێت، پلانی بۆ دانراوە، بەڵام پەیوەندی بە رووداوەکانی ئێستای ناوچەکەوە نیە، پەیوەندی بە پلانێک هەیە ئەگەری هەیە جێبەجێکردنەکەی بکەوێتە بەهاری داهاتووەوە، بەرپرسەکان دەڵێن، ژمارەیەک فڕۆکەی تریشیان هەیە، لەوانە ئێف15 و ئێف16 و فڕۆکەی بەنزین دابەشکردن لە جۆری کەی سی 10 و کەی سی 135 و بی 52 ش هاوڕێیەتیان دەکات، هەندێکیان سەرکردایەتی دەکرێن لەلایەن تیمی ئاسمانی دەوڵەتانی هاوپەیمانەوە لەوانە ئەردەن، ئێران رۆژی 20ی 1ی 2021 مترسی لەسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دروست کردبوو، راپۆرتی هەواڵگری مەترسی تۆڵەکردنەوەی قاسمی سولەیمانیان بەگوێی پینتاگۆندا دابوو، بۆیە ئەمریکا کەوتۆتە خۆی، بەپێی راپۆرتێک پنتاگۆن، ئەو رێکارانەی بۆیە گرتۆتە بەر رێگری بکات لەبەرامبەر جێبەجێکردنی پڕۆسەی تۆڵەکردنەوە بەرامبەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، وە دەڵێن، فڕینەکانی بی52 لای سوپای ئەمریکا لە ناوچەکە وەک چالاکیەکی ئاسایی تەماشا دەکرێن، ئەمە لەکاتێکدایە، ئێران لەلایەکی ترەوە فشاری بۆ ئەمریکا هێناوە بە دەرکردنی نوێنەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، و راوەستاندنی کارەکانیان بۆ چاودێریکردنی کورە ئەتۆمیەکانی ئێران، بەرکەوتنی ئێران و ئەمریکا، جەنگێکی ئاسایی نابێت، هاوشێوەی عیراق و ئەفغانستان، هاوکات لەگەڵ ئەم راپۆرتەدا، لەلایەکی ترەوە، سەرۆکی رووسیا، خوێندنەوەی پشتی بارودۆخە هەرێمیەکان دەکات و بەگوێی هەموو جیهانیدادا بە روونی، وتی " لە لیواری جەنگی جیهانی سێیەمداین" ، سەرۆکی روسیا، ڤلادمێر پۆوتن، رایگەیاند، باوەڕم وایە جەنگی جیهانی سێیەم رووبدات، هیچ دوور نیە بەهۆی ئەو دۆخەی لە جیهاندا دەگوزەرێت، بەتایبەت ئەو دژایەتیانەی رووبەڕوومان بووەتەوە لە جیهانی ئەمڕۆدا، ئەم قسانەی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆسدا کردووە، لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، ئاماژەی بەوە کردووە دەزگا نێودەوڵەتیەکان چالاکیان کەمبووەتەوە، کێشە هەرێمیەکان زیادبوون، سستمی ئاسایشی جیهانی هەرەسی هێناوە، لە درێژەی قسەکانیدا، وەک دیارە غیابی توانا و ئامادەییان هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان، هەر ئەو کێشانە بوونە هۆکاری دروست بوونی جەنگی جیهانی دووەم، لە سەدەی رابردوودا، رێک وەک ئەم دژبەریانەی ئێستا هەیە لە جیهاندا، ئەوەش واتا کۆتایی هاتنی شارستانیەتەکەمان،سەرۆکی رووسیا، دەڵێت، ئەو قەیرانانە و هۆکارانەی رابردوو لەبەردەم گەشەپیدانی ئابووریدا، زیادبوونی هەڵوەشانەوەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و هەمووی هۆکاری ترن، وای کردووە لایەنگری و جەمسەری سیاسی دروست بێتەوە، ناکۆکی گەلە رادیکاڵیە راستڕە و چەپڕەوەکان، وە زۆری تر هۆکار هەن، ئێستا بونیان هەیە و توندڕەویان دروست کردووە، پۆتن ئاگاداری جیهان دەکاتەوە، ئەو ناکۆکیانەی جیهان، لەبارەی دوژمنکاریەکانی (ناوخۆی و دەرەکیەوە) مەترسی سەرهەڵدان و گۆڕانی هەیە بۆ ململانێی هەمووان دژی هەمووان،پاش ئەوەی لە ساڵی 1990 یەکێتی سۆڤیەت هەرەسیهێنا، تاک جەمسەری بۆ ئەمریکا یەکلایی بوویەوە، بەڵام، ئەمجارەیان، رووسیا هەستاوەتەوە، چین و ئێران و قەتەر و تورکیا، ژمارەیەک هێزی هەرێمی و جیهانین، بوونەتەوە جەمسەر و بەرامبەر ئەمریکا وەستاونەتەوە، بۆ نمونە ئەمریکا، ئەو ئەمریکای 2002ی ئەفغانستان و 2003ی عیراق نیە، قسەی یەکلای کەرەوە بکات، لە یەمەن و سووریا و لیبیا، وە لوبنان، بەدەست ئەم هێزانەوە دۆش داماوە، جەنگەکەی بۆ یەکلایی ناکرێتەوە، جەنگی جیهانی دووەم لە ناوچەی بەڵقانەوە دەستی پێکرد، ئایا ئەم جارەیان رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم ئەرکە دەگرێتە ئەستۆ، یەکەم بریسکەی شەڕەکەی لێوە هەڵدەستێت.
#ئەم #چەناڵە #سەكۆیەكە #بۆ #بابەتە #گەرمەكانى #رۆژ #و #هەواڵی #سیاسی #و #کۆمەڵایەتی #و #وتار و #تەندروستی #و #وەرزشی #و #زانیارى #گشتى و #هۆشیاکردنەوەی #هاوڵاتیان #بە #مافە #مەدەنی و #رامیاریەکانیان.
..........................................................................................................
لە #فەیسبووک #کلیک لەم #لینکە بکەن و بەردەوامبن لەگەڵمان...
/ didhd2020
بۆ #ئینستاگرام کلیک لەم لینکە بکەن
www.instagram....
DID HD کەناڵێکی #گشتی ئەهلیە
دەتوانیت لەرێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنەوە دۆنەیت (پشتگیری مادی) بکەیت بۆ بەردەوامبوونی کەناڵەکە و بەرە و پێشبردنی .
+ 964(0)7730061232
Негізгі бет جەنگی جیهانی سێیەم لە کوێوە سەر هەڵ دەدات ؟ شارستانیەتەکەمان لەناو دەبات
Пікірлер: 1