بنەماکانی ھاوسەرگیری بەختەوەر:
1- بڵاو نەکردنەوەی نھێنیەکانی ماڵەوە : لەھەندێک کۆمەڵگەی رۆژھەڵاتی وتەیەک ھەیە دەڵێت (ماڵەکان نھێنین) ، پارێزگاری کردن لە نھێنیەکانی ماڵەوە گرنگترین بنەمایە بۆ پارێزگاری کردن لە ھاوسەرگیریەکی بەختەوەر ،یەکێک لەو ھەڵانەی ھاوسەرەکان ئەنجامی دەدەن درکاندنی نھێنیەکانی ماڵەوەیە لەلای ھاوڕێ و خزم و دۆستان , چونکە ئەم کارە دەبێتە ھۆی داڕمانی ژیانی ھاوسەرگیری , بەتایبەت ئەگەر یەکێک لە ھاوسەرەکان قسەکانی لە شوێنێک بەر گوێ کەوتەوە .
2-رێزگرتن لە تایبەتمەندی یەکتری : نا بێت پیاو دەستکاری کەلوپەلەکانی خێزانەکەی بکات وەک (مۆبایل) , ھەروەھا نابێـت ئافرەت پشکنینی مۆبایلەکەی ھاوسەرەکەی بکات , یاخود لەناو جل وبەرگی بگەڕێت , چونکە ئەم کارە دەبێتە ھۆی دروست کردنی گومان لەلای یەکتری , ئەمەش ژیانی ھاوسەرگیری دەکاتە دۆزەخ .
3- توانای لە خۆ گرتن : پێویستە ھەردوو ھاوسەر بە دڵ و سینگێکی فراوانەوە مامەڵە لەگەڵ یەکتری بکەن , ھەردوو گلەیی و گازاندەی یەکتری قبول بکەن و گوێ لە کێشەکانی رۆژانەی یەکتری بگرن , لەنێوان خۆشیان پێک بێن کە نھێنیەکانی ماڵەوە نەبەنە دەرەوە , ئەمەش متمانەیان لەلای یەکتری بەھێز دەکات .
4- رێزگرتن لە وادەکان (مەوعیدەکان) : یەکێک لە ھۆکارانەی گیروگرفت لەنێوان ھاوسەران دروست دەکات رێزنەگرتنی وادەکانە (مەوعید) ، چونکە ئەم جۆرە کارە بۆشاییەک لەنێوانیان دروست دەکات و دواتر دەبێتە ھۆی دروست بوونی کێشە , لەبەر ئەمە پێویستە لەسەر ھەردوو تا پێیان دەکرێت رێز لە وادەکانی (مەوعید) یەکتری بگرن و بەتایبەتی بۆ ئەو بۆنانەی کە گرنگە بچن و یاخود یادی بکەنەوە وەک ساڵیادی ھاوسەرگیری .
5- دوور خستنەوەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بۆ ماوەیەک: لە رۆژگار ئێستا وای لێھاتووە ھاوسەرەکان لەرێگە ماسنجەر و ڤایبە و واتس ئاپ قسە لەگەڵ یەکتری دەکەن لەو کاتەی لەناو ماڵەوەش بەیەکەوەن , ئەم کارە دەبێتە ھۆی نەمانی گفتوگۆ و خەریک بوون بەم ئامێرانە وا دەکات دانیشتنەکان ھەموو بە بێ دەنگی گوزەر بکات , تەنھا گوێت لە دەنگی زەنگە زەنگی ئامێرەکانی مۆبایل و ئایپاد دەبێت .
6- دەربڕینی سوپاسگوزاری : پێویستە لەسە ر پیاو سوپاسی خێزانەکەی بکات و ھەموو کات بەبیری بێنێتەوە کە ئەو چەندە گرنگە لە ژیانی ئەو و ژیانی خێزانەکە بە گشتی , ھەروەھا بەھەمان شێوە لەسەر ئافرەتیش پێویستە رێز لە پیاوەکە بگرێت و سوپاسی بکات و قسەی خۆشی بۆ بکات بۆ ئەو کارانەی کە پیاوەکە بۆ تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی دەیکات , ھەروەھا دەکرێت جار جارە دیاریەکی بچووک لەگەڵ یەکتری بگۆڕنەوە , ئەم جۆرە کارانە کەشێکی خۆش لە نێو خێزان دروست دەکات .
7- ماڵ بە پلەی یەکەم دێت : پێویستە ھەردوولا ئەوە بزانن کە ماڵ بەپلەی یەکەم دێت لەرووی گرنگی پێدان دواتر کارکردن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان , نابێت پیاو بۆ ماوەیەکی زۆر لەماڵەوە دور بکەوێتەوە بە بیانووی ئەوەی کاردەکات ،ھەروەھا نابێت ئافرەت و پیاو ماڵ پشتگوێ بخەن بەھۆی ئەوەی لەگەڵ ھاوڕێکانیان دەچێنە دەرەوە .
8-قسەکردن بە شێوەیەکی ھێمنانە : ھاوارکردن یەکێکە لەو ھۆکارانەی کێشە بۆ خێزان دروست دەکات و یارمەتیدەریش نییە بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەی گونجاو , لەبەر ئەمە پێویستە لەسەر ھاوسەرەکان بەھێمنی مامەڵە لەگەڵ یەکتری بکەن و پێویستە گفتوگۆی نێوانیان بە ئارامی بێت دوور لە ھاوار کردن و خۆ توڕەکردن.
9- رێزگرتنی یەکتری لەبەر دەم خەڵکی : کاتێک ھەردوو ھاوسەر لە بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی بەیەکەوەن پێویستە چاوپۆشی لە ھەڵە بچووکەکانی یەکتری بکەن , جا ئەو ھەڵەیە مەبەستدار بێت یاخو لە خۆوە رویدا بێت چونکە ئەگەر وانەکەن لەوانەیە کێشەکان گەورەتر بێت و ھەندێک لە ئامادەبوان ئەو ھەلە بقۆزنەوە بۆ گەورەکردنی کێشەکە , بەم جۆرەش کۆنترۆل لەدەست دەردەچێت و دەبێتە کارێکی نارێک.
mamosta fatih sharsteni
Негізгі бет جوانی تاچەند گرینگە بۆ هاوسەرگیری مامۆستا فاتح شارستێنی
Пікірлер: 41