ئاخۆ مرۆڤ دەتوانێ سەردانی مەریخ بکات؟
#کۆمەڵەی-خۆر
#مەریخ
#خۆر
مەریخ یەکێکە لەو هەسارانەی کۆمەڵەی خۆری خۆمانە کە زۆرترین لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە. تاکە هەسارەیە کە ڕۆڤەر واتە (مەریخ پێو)ی دەستکردی مرۆڤی لەسەر نیشتووەتەوە و شەن و کەوی لەسەر نەزانراوەکان و شتە نامۆکان کردووە. دەرکەوتووە کە مەریخ چەندین میلیارد ساڵ پێشتر زۆر گەرمتر بووە و شێ و تەڕایی زیاتر بووە.
زانایان هەنووکە بە دوای ژیاندا ناگەڕین لە ''هەسارە سوور''ەکەدا، بەڵکوو بە دوای نیشانەکانی ژیاندا دەگەڕێن کە لەوانەیە لە ڕابردووی ئەو هەسارەیەدا هەبووبێت.
مەریخ دوو مانگی بچووکی هەیە بە ناوەکانی ''فۆبۆس'' و ''دەیمۆس'' کە لەوانەیە دوو دوورەپەرێز بووبن کە لە تەڵەی هێزی داکێشانی مەریخدا گیریان خواردووە. شێوە و بیچمی ئەم دوو مانگە وەکوو پەتاتە وایە و بە هیچ شێوەیەک وەکوو مانگی زەویی خۆمان خڕ نین. هۆکاری خڕ نەبوون و ناڕێکیی ئەم دوو مانگە بۆ لاوازیی هێزی داکێشانیان دەگەڕیتەوە و ناتوانن وەکوو مانگی زەویی خۆمان خڕ ببنەوە.
ئەمڕۆ مەریخ هیچ کێڵگەیەکی موگناتیسیی نییە، بەڵام ناوچەکانی ''مارتیان''ی مەریخ لە نیوەگۆی باشوور، موگناتیسی زۆری هەیە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ شوێنەواری کێڵگەیەکی موگناتیسی 4 ملیار ساڵ لەمەوبەر.
وڵاتانی ئەمریکا، چاینا، ئیمارات، ئورووپا، هیندستان و یەکیەتیی سۆڤییەت هەتا ئێستا لە ناردنی کەشتی ئاسمانی و ڕۆڤەر بۆ هەسارەی مەریخ سەرکەوتوو بوون.
بەگشتی هەتا ئێستا 6 مانگی دەسکرد ڕەوانەی مەریخ و لە خولگەی خۆیان لە هەسارەی مەریخ جێگیر کراون. ئەو مانگە دەسکردانە یارمەتیی زۆریان لە گەڕان و دۆزینەوە لە مانگەکانی مەریخ و بەتایبەت بەرگەهەوای مەریخیش کردووە.
مەرجەکانی بەردەوام بوونی مرۆڤ لە ژیان، هەوا و ئاو و خۆراکە. بەڵام لە مەریخ هەوای گونجاو نییە بۆ هەناسەدانی مرۆڤ و هەروەها ئاویش نییە بۆ خواردنەوە و خاکەکەشی بەپیت نییە بۆ بەرهەمهێنانی خۆراک. هەروەها مەریخ گێڵگەیەکی موگناتیسیی گونجاوی نییە بۆ پاراستنی ئێمە لە با و تیشکی خۆر. بۆیە پەرەپێدانی سیستەمی پشتگیریی ژیانی مرۆڤ لەسەر مەریخ، مەرجی سەرەکیی ناردن و مانەوەی درێژخایەنی مرۆڤە بۆ ئەو هەسارە سوورە.
یەکەم وێنەی مەریخ ساڵی ١٩٩٧ گیرا و ڕەوانەی زەوی کرا.
تەوشک ناوێکی دیکەی کوردییە بۆ بەرگەهەوا بە کار دەبرێت
پاژبەندیی بابەتە جیاوازەکانی ئەم دۆکیۆمێنتە:
00:00 پێشەکی لەسەر هەسارەی مەریخ
01:43 بەرگەهەوای زەوی بە بەراورد لەگەڵ مەریخ
03:01 ئاورۆرا لە مەریخ و لە زەوی
03:45 با و زریان لەسەر هەسارەی مەریخ
04:10 لێکۆڵینەوە لەسەر مەریخ
04:50 خولگەی مەریخ بە دەوری خۆردا
05:05 وەرزەکان لە مەریخ
06:08 مانگەکانی هەسارەی مەریخ، فۆبۆس و دەیمۆس
08:35 گێڵگەی موگناتیسیی مەریخ
08:53 ناردنی کەشتیی ئاسمان، ڕۆڤەر و ڕۆبۆت بۆ مەریخ
10:12 مەریخگەڕی سۆژۆرنەر
10:56 مەریخگەری خۆڕاگری یان پەرسەرڤەرەنس و وێنەکانی لە کاتی نیشتنەوەی لەسەر مەریخ
Credit: NASA/JPL-Caltech
• NASA's Mars 2020 Perse...
14:10 مانگە دەستکردەکانی هەسارەی مەریخ
14:36 کۆلۆنی کردن و داگیرکردنی مەریخ
21:00 وێکچوونەکانی مەریخ و زەوی
22:17 کۆتایی، ڕەند لەتیف
Негізгі бет Ғылым және технология ئاخۆ مرۆڤ دەتوانێ سەردانی مەریخ بکات؟
Пікірлер: 54