ئەستێرە هەموو مەحوە لەنێو نووری قەمەردا،
یا شەمسی جەمالت شەوی گێڕاوە بە فەردا؟
خاکی بەری پێت هەم گڵ و هەم گوڵ بە سوروشکم
وەقتی غەم و شادی ئەوە کردوومە بەسەردا
سەڵوات وەکو تاسەی دڵێ بۆ دیتنی یاران
وەک عەتری گوڵ و نێرگس و شەوبۆ لە بەهاران
بۆ ڕاهبەری خەمخۆری نەداران و هەژاران
پێغەمبەری دڵسۆز و هەموو سەرجەمی یاران
لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من
ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من
یا خۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من
سەڵوات وەکو تاسەی دڵێ بۆ دیتنی یاران
وەک عەتری گوڵ و نێرگس و شەوبۆ لە بەهاران
بۆ ڕاهبەری خەمخۆری نەداران و هەژاران
پێغەمبەری دڵسۆز و هەموو سەرجەمی یاران
ئەو هەمدەمی غەمخوار و نەدیمی منە یا ڕەب
ئەو مەحرەمی ئەسرار و قەدیمی منە یا ڕەب
ئەو گەوهەری شەهوار و یەتیمی منە یا ڕەب
کەوتۆتە چ بەحرێکەوە، خنکاوە دڵی من
سەڵوات وەکو تاسەی دڵێ بۆ دیتنی یاران
وەک عەتری گوڵ و نێرگس و شەوبۆ لە بەهاران
بۆ ڕاهبەری خەمخۆری نەداران و هەژاران
پێغەمبەری دڵسۆز و هەموو سەرجەمی یاران
بۆ چی نەڕژێ سەیلی سروشکم وەکوو باران
بۆ چی وەکوو یەعقووب نەبمە شوهرەیی شاران
لەو یووسفە پرسیومە لە بێگانە و یاران
هەرگیز نییە سۆراغی لە هیچ لاوە دڵی من
ئەو سینە لە غەش خاڵییە، ئەو بێ ڕق و کینە
ئەو خادیمی شەرعی نەبەوی و میللەت و دینە
مەعلووم چووە بۆ خزمەتی سالاری مەدینە
وام زانی کە فەوتاوە، نەفەوتاوە دڵی من
بۆ بینینی بابەتی جوانتر، سەبسکرایبی کەناڵی هاوسانی بکەن
:هاوسانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
تێلیگرام :: t.me/hawsani
فەیسبووک :: / hawsani
وارگهی هاوسانی :: www.hawsani.org
Негізгі бет لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من || کاوە حەیدەری
Пікірлер