لەم لایڤەدا باس لە گرنگی زمان و باشترین ڕێگاکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی ئەکەم. ئەم لایڤە لەلایەن مامۆستا ڕیزوانەوە پێشکەش دەکرێ کەزیاتر لە ١٠ ساڵ ئەزموونی لەسەر فێربوونی زمان هەیە و لەهەمان کاتیشدا خەریکی تێزی(بەحسی) ماستەرە لەزانکۆی کوردستان هەولێر لە بەشی زمانی ئینگلیزیدا. زمانەکانی ئینگلیزی و تورکی و عەرەبی و فارسی بەباشی دەزانێ و ساڵیک لە ئیستانبوڵ و ساڵیک لە قاهیرە خوێندوویەتی. شەیدای زمان فێربوونە و وە لە ئێستادا کار لەسەر فێربوونی زمانی ئیسپانی ئەکات. هیوادارم ئەم لایڤە سوودی هەبێت و بەباشی گوێی لێ بگرن چونکە کۆکراوەی ١٠ ئەزموون و خۆ ماندوو کردنە لەم بوارەدا.
Негізгі бет لایڤێک لەسەر گرنگی زمان و باشترین ڕێگاکانی فێربوونی ئینگلیزی
Пікірлер: 25