لە دوای رووخانی بەعس، لە ناوچەی زومماری پارێزگای نەینەوا ئەو جووتیارە کوردانەی بە راگوازرابوون، گەڕانەوە گوندەکانیان و زەوییەکانیان لە عەرەبی هاوردە وەرگرتەوە. ئێستا جارێکی دیکە بە پاڵپشتیی چەند پەرلەمانتارێکی عەرەب هەوڵی گەڕاندنەوەی 250 لەو خێزانە عەرەبە هاوردانە دەدرێت بۆ سەر ماڵ و زەوی جووتیارانی کورد.
رۆژی یەکشەممە، 5ـی ئایاری 2024، بەرنامەی لەگەڵ رەنج بە میوانداریی محەممەد جاسم كاكەیی، سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا؛ هەژار هەسنی، مامۆستای زانكۆ و خەڵكی سنووری زوممار؛ شێخ ساڵح گەرگەری، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە نەینەوا؛ رەبیع یوسف، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا؛ ئەحمەد نەواف، پارێزەر؛ فەرەج میرزا، پێشمەرگەی دێرینی پارتی و عەزیزە عەبدولعەزیز، مامۆستا لە سنووری زوممار دۆخی جووتیارانی کورد لە زوممار و داگیرکردنی زەوییەکانیان لەلایەن عەرەبی هاوردەوە تاوتوێکرا.
Негізгі бет Ойын-сауық Legel Ranj |لەگەڵ رەنج | لە زوممار عەرەبی هاوردە 'هەوڵی داگیركردنەوەی زەوی و خانووی كورد دەدەن'
Пікірлер: 16