RAP LYRICS PRESENT
Lil Sun - Just Hold Me
خۆشەویستی چی؟
خۆشەویستی بە من چی؟
تاکە ئاواتی من تۆ بوویت
بەچی ئەچێ کە لێرە نیت
ناخم مردووە
ناخم سڕ بووە
هەست بە هیچ ناکەم نازانم چی بووە
نازانم چی بووە
بیر و هۆشم لە دەست چووە
هەمووشتێکم بیرچووە
تەنیا تۆم لەگەڵ خۆم هێناوە
(بۆ ئێرە)
یادگارییەکان لای تۆ سڕایەوە
لە مێشکی من مایەوە
جوانی ڕۆح کوژایەوە
شەڕەنگێز هەستایەوە
پێکەنین نەمایەوە
بەجێی هێشتم وەک تۆ
پێم مەڵێ بۆ
هەرگیز ڕێگە نایەم منت بیرچێتەوە
چیت لێم کردووە بەسەرت یەتەوە
هەمیشە ئەڵێم ئاخۆ کەی بێ بێتەوە
نامەش بێ وەڵامە جواب نایەتەوە
خەم سەرئەیاتەوە خەیاڵ ئەمباتەوە
هەمدیس پێک سەرئەیاتەوە
هەمدیس پێک سەرئەیاتەوە
هەمدیس پێک سەرئەیاتەوە
دووبارە سێ بارە هەر منم بێ چارە
خۆ من بەبێ تۆ تەنیام لەم شارە
لە دووری شێت
ڕۆحم بێزار
دڵم خومارە
چی بووە ئەم جارە؟
چی بووە ئەم جارە؟
چی بووە ئەم جارە؟
چی بووە ئەم جارە؟
چی بووە ئەم جارە؟
دەرەوە ساردە وەک دڵمان لە یەکدی
تۆ دڵت بەردە پێم مەڵێ چیم دی
خوێنی لێ ئەڕوا دڵی بێچارە
هەر هاوار ئەکا چییە دووبارە؟
وێنەکانی تۆ لەسەر مێزەکەم
تەواو ڕووخاوم وەرە سەیریکە
ئەزانم ڕۆشتی
ئەزانم کە نیت
بەڵام بە خەیاڵ هێشتا لەگەڵمیت
سیگاری دەستم گەرم ئەکاتەوە
تۆش یەکێ منت بیرئەباتەوە
تۆ لەلای ئەویت
منیش لای خەمم
لە دووری شێت بووم
من بێ تۆ ونم
لاوە نامۆکەم، نامۆکەی جاران
کە یەم بەرەو ڕووت ئەبارێ باران
بارانی نەفرەت بارانی قین
خەم لێرە حوکم ئەکا خۆشی لێرە نییە
ئادەی پێمبڵێ وەک من تۆی ئەوێ
تا ئێستا بۆ تۆ بێدار بوو شەوێ؟
دڵی من بەندە لەنێو دەستی خۆت
دووریت ئەمکوژێ خۆم لەنێو خۆم
من لەسەر پەیمانم تۆ لەسەر کۆشی ئەو
من سیگار دەستم ئەگرێ تۆش دەستی ئەو
تۆش دەستی ئەو
تۆش دەستی ئەو
دەرەوە ساردە وەک دڵمان لە یەکدی
تۆ دڵت بەردە پێم مەڵێ چیم دی
خوێنی لێ ئەڕوا دڵی بێچارە
هەر هاوار ئەکا چییە دووبارە؟
وێنەکانی تۆ لەسەر مێزەکەم
تەواو ڕووخاوم وەرە سەیریکە
ئەزانم ڕۆشتی
ئەزانم کە نیت
بەڵام بە خەیاڵ هێشتا لەگەڵمیت
RAP LYRICS
22
Негізгі бет Lil Sun - Just Hold Me (Lyrics)
Пікірлер: 170