فـرمـێـسك
هۆنراوە و ئاواز : حەمە جەزا
قەترەیە فرمێسكی چاوە جـــــوانەكەت كەوتە سەرلێوم
تامەزرۆی دا بە هەناسەو دڵـــــەی خەمبار و پــەشـێــوم
ببارێنە فرمێسكی گەش ببارێنە
بهاژێنە سینەو جــەرگــم بهاژێنە
كە فرمێسكی چاوەكانت بە ڕووی گەشتا دێنە خوارێ
پڕوشــەی بــارانی ســــــــۆزە، خۆشەویستی لێ دەبارێ
خـــەم رەوێـنــە وشــــەی جـــــوانــــت خــــــــەم رەوێــــــنـــــە
هــــەســــت بــــزوێـــنـــە نــیـگـای چـــاوت هــەست بزوێنە
خــۆشـــەویستیت ئـاگرێكە كلپەو بلێسەی بــــە تـیـنـە
سینەت كانیاوی كوێستانە بەهەشتێكی سەرزەمینە
خۆت بنوێنە تۆ مـەرگی منی خۆت بنوێنە
مــەم ڕەنجێنە ، تــو ویژدانت مەم ڕەنجێنە
چاوی شەرمنی بێ نازت كە جار جارە هەڵیان دێنی
خۆ دەزانم خــۆشــەویستی و وەفاداری تیا دەنوێنی
بگرمێنە چۆن هەوری تاو بگرمێنە
ببارێنە ، بــەخوڕ فرمێسك ببارێنە
Негізгі бет Музыка محهمهد جهزا عهلی ( حهمه جهزا ) - فرمێسك :: mohamed ceza alî ( heme ceza ) - frmêsk
Пікірлер: 2