لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی بێستوون تۆک مەلا بەختیار وەڵامی پرسیارە راشکاوەکانی خوێندکارانی دایەوە. دەیان پرسیار لەبارەی ژیانی ئێستا و رابردووی مەلا بەختیار کرا. باسی بافڵ تاڵەبانی و پەیوەندیی لەگەڵ زاواکانیدا کرا. باسی مام جەلال و سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و نەوشیروان مستەفا کرا.
هەر لە بەرنامەکەدا پرسیار لەبارەی روانگەی مەلا بەختیار بۆ داهاتووی کوردستان و حیزبە سیاسییەکان کرا. هەروەها یەکێک لە خوێندکارەکانیش پرسیاری بۆچوونی مەلا بەختیاری لەسەر هاوڕەگەزخوازیی کرد.
ئەمەی دەیبینن بەشی دووەمی دیدارەکەیە کە تەنیا لە سۆشیاڵمیدیا پەخشکرا و دەتوانن بەشی یەکەمی دیدارەکە لە یوتیوبی رووداو ستریم و بەناوی (مەلا بەختیار نەگوتراوەکان ئاشکرا دەکات. بەشی یەکەم) بیبینن.
بێستوون تۆک
بێستوون تۆک بەرنامەیەکی مەیدانی، شۆئامێزی مانگانەی تۆڕی میدیایی رووداوە کە لە مانگی ئایاری ساڵی 2023ـەوە دەستی بە پەخش کردووە.
ئامانجی بەرنامەکە کردنەوەی دەرگەیەکی نوێیە لە نێوان خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان.
بەرنامەکە سەکۆیەکی ئازادە کە تێیدا گەنجان راشکاوانە پرسیارە نەکراوەکان لە بەرپرسان دەکەن و راستەوخۆ وردەکارییەکانی دۆخی هەرێمی کوردستان لە زاری بەرپرسانەوە دەبیستن.
لە هەر بەرنامەیەکدا بێستوون عوسمان لە زانکۆ یان پەیمانگەیەکی هەرێمی کوردستان میوانداریی بەرپرسانی باڵا لە بوارە جیاوازەکان دەکات، لە رێگەی پرسیاری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان، باس لە مژارەکانی رۆژی پەیوەست بە گەنجان دەکات.
بێستوون تۆک هەوڵدەدات چارەسەر بۆ کێشەکانی گەنجان بدۆزێتەوە و دەنگیان بە دەسەڵاتداران بگەیێنێت.
#barzani
#بارزانی #مەلابەختیار #یەکێتی #کوردستان #بێستوون_تۆک
#bestoontalk
Негізгі бет Ойын-сауық مەلا بەختیار نەگوتراوەکان ئاشکرا دەکات. بەشی دووەم
Пікірлер: 44