هـۆ برای دڵسـۆز و هاوڕێ باشەکەم
خـەمخـۆری دونیا و هەم دوا ڕۆژەکەم
گەنجە باشەکەی ناو خزم و دۆستان
ئەتۆی خوێن شیرین تۆی لەبەردڵان
هـەواڵی کـۆچـت ئەوەندە سـەخـتە
دونیـای تەنیوە لەم سات و وەختە
ئەی تۆ نازانی چەن قوڕسە بۆمان
بە ڕۆڵەت بڵێین ، بابە چوو لامان
بـەڵام دڵخۆشـم هەرێم بەخودا
چوونکە هەموو کەس شاهێدی ئەدا
دەڵێن
هەرێم هەرێمێک بوو لە میهرەبانی
هەرێم سەربازی دین و قورئانی
بوونت لە دونیا نەچوو بێ هودە
بە خالق بەستـە ، بەهای فەرموودە
شەهیدی ڕێگای فەرموودەی سەروەر
خوایە پێک شادبن لای حەوزی کەوسەر
میسـک لای ڕەسول خۆشترین بۆن بوو
بۆنی میسکی تۆ ، دونیای تەنی بوو
خودایە لێرە ، گەورە و بچوکمان
شاهیدی دەدەین بۆ کاکۆی دڵان
دە تۆش بە لوتفت ، دیداری حەزرەت
بکەیە دیاری بۆ کاکۆی بەندەت
یاڕەب خۆت بۆ خۆت ئاگات لە ئەوبێ
گۆڕەکەی باخچەی باخی بەهەشت بێ
Негізгі бет مەقامێک بۆ شەهید هەرێم | هۆ براکەم
No video
Пікірлер: 23