دهۆک بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و جوانی شار و پڕۆژەکانی گەشتیاری بووەتە رووگەیەک بۆ گەشتیارانی نێوخۆ و دەرەوەی عێراق، ساڵانە زیاتر لە نیو ملیۆن گەشتیار سەردانی دەکەن. چیای زاوا دەڕوانێتە سەنتەری شاری دهۆک، لەوێوە دیمەنەکانی شار جوانتر دەدردەکەون، وێڕای کەش و هەوایەکی لەبار، ئێستا لەڕێگەی تەلەفریکی هەپی پارک گەشتیاران لە سەنتەری شارەوە دەگەنە سەر چیاکە و لەوێ پارکێکی مەزن دروستکراوە و دیمەنی دڵڕفێنی هەیە و وەک بەرزترین پڕۆژەی گەشتیاری لە پارێزگاکە لەسەر رووبەری 120 دۆنم دروستکراوە.
پرۆژەی تەلەفریکی دهۆک کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بنیاتنانی پرۆژەی دیکەی گەشتیاری لەسەر چیای زاوا، 26 کابینە لەخۆدەگرێت و هەر کابینەیەک توانای گواستنەوەی 6 کەسی هەیە و لە ماوەی 11 خولەک گەشتیار لە سەنتەری دهۆکەوە دەگەیێنێتە سەر چیای زاوا کە دوورییەکەی 3 کیلۆمەترە. کاتێک گەشتیار دەگاتە سەر چیای زاوا لەوێ چاوی بە نافوورەیەکی سەماکار دەکەوێت کە درێژییەکەی 245 مەترە و بە گوێرەی میوزیکی هەڵبژێردراو سەما دەکات، جگە لەوەش کافێ و ریستۆرانت و شانۆیەکی رۆمانی و کەپری گەشتیاری و مارکێت لە خۆدەگرێت و دیمەنێکی سەرەنجراکێشی هەیە بۆ گەشتیاران.
پرۆدیوسەر و پێشکەشکار: دلێر تیلی
بەڕێوەبەری وێنەگرتن: ئەحمەد عەزیز
وێنەگرتن: دڵشاد ئیبراهیم
مۆنتاژ: بڕوا عومەر
بەرهەمی ساڵی 2021
#madeinkurdistan #duhok
Негізгі бет Made In Kurdistan | پڕۆژەی تەلەفریکی چیای زاوا لە دهۆک
Пікірлер: 19