لە نێو کیژانا، تەنیا هەڵاڵە
دڵی غەمینە و لە سووچی ماڵە
دەمەگری مەگری، مەگرە بەهانێ
دەنێرم بۆت بێ، شەدە لە بانێ
هەڵاڵە وەرە، هەڵاڵە وەرە
کیژە جوانەکەم، تاوێ هەڵپەڕە
سوێندم بە سۆزی دڵەی ئەسیرم
تا ساتێ ماوم هەر وای لە بیرم
ئاخرین قسەم، هەر ناوی تۆیە
هەر چاوەکانم، پڕ ئاوی تۆیە
چاو ڕەشێ گیان مەگری، لێو ئاڵێ گیان مەگری
دەنێرم بۆت بێ، شەدە و گوارە و هەوری
هۆنراوەی: مامۆستا شەریف، فۆلکلۆر
میلۆدی: فۆلکلۆر
ئەرێنج و ڕابەر: موجتەبا
تاران ١٩٨١
Негізгі бет مهزههری خالقی ههڵاڵه Mazhari Xalqi
Пікірлер