هونەرمەند: مستەفا دادار (مستۆ دادار)
گۆرانی: یارە ژیکەڵانەکەم (لادە لەچکەکەت)
هەڵبەست: قاسم موئەییدزادە(هەڵۆ)
Hunermend: Mistefa Dadar (Misto Dadar)
Goranî: Yare Jîkellanekem(Lade Leçkeket)
Helbest: Qasim mue'îdzade(Helo)
-------------------------------------------------
یارە ژیکەڵانەکەم!
گوڵم!
بە هەر نیگایێ، مەوجی چاوە مەستە جوانەکەت،
دەچێتە ناو دڵم!
هەر بە گوێی دڵم!
گوێ دەگرمە گرفە گرفی شێعرە ئاگرینەکەت.
شێعرە ڕێک و پێکەکەی بە تاو و تینەکەت!
هەر بە چاوی دڵ دەڕوانمە دیمەنی ئەوینەکەت!
تۆ ئەوینمی..
ڕێک و پێک ترینە شێعری تاکوو ئێستە هەڵنەبەستراوی ژینمی!
تۆ! هەڵۆی خەیاڵی هەڵفڕینمی!
هەر دەکەومە سەر هەوا، بە هەڵفڕینەکەت!
بە جازیبەی ڕەوەندی تێپەڕینەکەت!
بە شێعری باڵی چەندە ڕەنگی تاوسی خەیاڵ
بە خوێندنەوەی سروودی مەرگی کۆرپە نازەنینەکەت،
مەرگی کۆرپە نازەنینەکەت
لادە لادە لادە لا دەلەچکە تەسکە کەسکەکەت!
خۆشەویستەکەم!
عەزیزەکەم! گەزیزەکەم!
تاقە ڕۆڵە جوانە مەرگەکەی بەهاری کورت!
ڕۆڵە خۆشەویستەکەی تەلان و کێو و چەم!
تۆ هەزار ئایەتی لە کانیاوی پڕ لە ئاو و خیزەکەم!
لە کاتی توونیایەتی،
بە چەشنی بیری بەرزەفڕ، بێسنوور و بێنیهایەتی،
تۆ قیامەتی!
دڵستێن و دڵفڕێن و خەو ڕەوێنمی!
تۆ! تەواو نوێنی عەشقی پاک و خەمڕەوێنمی!
تۆ! پەل و نەمام ڕاوەشێنی باخی بادە هێنمی!
تێکەڵاوی گۆشت و پێست و ئێسک و خوێنمی!
خوێنی خوێنەکەم!
هیچ وەبیرتە
ئەو دەمەی کە کەوتمە جەغزی کەسکە کەسکی چاوە مەستە کەسکەکانی پڕ لە سێحر و جوانیی تۆ؟
بوومە مەستی مەست و سێحری سێحری چاوە مەستەکانی تۆ؟
دەستی خۆم بڕی!
دەستی خۆم بڕی بە بەژنی باڵی شێعری ئاڵی تەم نیشانی تۆ.
بۆیە کورتە دەستی ئەمن و
خوێن دەبارێ هەر لە هەوری ئاسمانی مانی تۆ.
جوانە بووکەکە!
هەر هەنووکە دەمهەوێ
کە بێمە جێی ژوانی تۆ.
مەرگی کۆرپە نازەنینەکەت
لادە لادە لادە لا دەلەچکە تەسکە کەسکەکەت!
ها ترووسکەکەم!
جامی دڵ پڕی شەڕابی شەوقی شێعری شەو شەوە
بەو نیگایه پاکە مەندەیەت
وەسوەسەی دڵی پڕم هەلا هەلاکە ، ببیە شێعرەکەم!
ببیە شێعرەکەم
تاکە ڕۆشنایی خاتە هەوری دڵ برووسکەکەت.
تا ڕەهابێ گوڵپەڕی خەیاڵی ناسکی
تاسکە تاسکی ئاسکی باسکی بسکەکەت.
لادە لادە لادە لا دەلەچکە تەسکە کەسکەکەت
-------------------------------------------------
هاوڕێیانی هێژا، ئێوە دەتوانن بۆ پشتگری زیاتر سابسکرایبی کاناڵەکەمان بکەن.
Hevalên hêja, Hun dikarin bibin aboneyê kenala me û piştgrî bidin me.
-------------------------------------------------
#Kurdistan
#کوردستان
#مستۆ_دادار
#مستەفا_دادار
#لادە_لادە
#موکریان
#مەهاباد
#Mukiryan
#mehabad
Негізгі бет مستەفا دادار | لادە لادە | Mistefa Dadar | Lada Lada | Lyric | Kurdish Music
Пікірлер: 6