نەورۆز نەریتێکی کۆنە کە لەلایەن زۆر نەتەوە و گەلی جۆراوجۆرەوە (وەک کورد، فارس، ئەفغان و ئوزبەک) بە شێوەی جۆربەجۆر پیرۆز دەکرێت.
ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی پێش لە مێژوو. سەردەمی دەستپێکی ڕەسمی نەورۆز بەتەواوی دیار نییە و مشتومڕی لەسەرە.
زۆربەی لێکۆڵەران کۆکن کە بنەمای نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمە دێرینەکان.
ڕۆژی نەورۆز دەستپێکی ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوییە کە ڕۆژژمێری فەرمیی وڵاتی ئێرانە و لە کۆماری کوردستانیشدا کەڵکی لێ وەرگیراوە.
نەورۆز بە سەری ساڵی نوێی کوردیش دادەنرێت و لە ھەرێمی کوردستان ڕۆژی پشووە
Негізгі бет نەورۆزتان پیرۆزبێت و ساڵی نوێی کوردیتان پڕبێت لە خۆشگوزەرانی
Пікірлер: 25