ئەمڕۆ چوارشەممە 29/11/2023 بە چاودێری و ئامادەبوونی بەڕێزان (م.ئامانج یونس ـ م.هاوژین احمد) ئەندامانی دەستەی ئەمینداری پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت و ڕاگری پەیمانگا (د.هەڤاڵ عثمان ) و سەرۆک بەشی ژمێریاری (م.ماردین سمیر) ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و مامۆستایانی بەشەکانی پەیمانگا، پێشانگای ساڵانەی پڕۆژەکانی قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی ژمێریاری لە گۆڕەپانی پەیمانگا بەرێوەچوو
شایەنی باسە پێشانگاکە لە لایەن ئەندامانی دەستەوڕاگری پەیمانگا پڕۆژەکە کرایەوەیەو دواتریش بە یاوەری سەرۆک بەش و مامۆستایانی پەیمانگا پڕۆژەکانی قوتابیانیان بەسەرکردووەو دەستخۆشی لە ئامادەکارانی پڕۆژەکان کرد کە بەسەرپەرشتی مامۆستا وانەکەیان ماوەی وەرزێکە کاریان لە سەر پڕۆژەکان کردووە.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، ماوەی چوارساڵە وانەی (پێشەنگکاری) لە پڕۆگرامی خوێندنی بەشەکانی پەیمانگا زیادکراوە، ئەو وانەیە هانی قوتابیان دەدات کە خۆیان ببنە خاوەنی پڕۆژەی خۆیان و پشت بە سەرچاوەی داهاتی حکومەت و کەرتی تایبەت نەبەستن
لەمیانەی بەرێوەچوونی پێشانگاکەی ئەمڕۆ زیاتر لە (20) پڕۆژە بە بەسەرپەرشتی مامۆستای بابەتی (پێشەنگکاری) م(دیلان عثمان) بەڕێوەچوو، لە پێشانگاکەدا جگە لەوەی قوتابیان نمرەیان بۆ هەژمار دەکرێت، لە پێشبڕکێی سێ باشترین پڕۆژە، لە مەڕاسیمێکدا سێ باشترین پڕۆژە لەسەر ئاستی بەش و گروپەکان لەلایەن مامۆستای وانەکەوە خەڵات دەکرێن
🎥 𝐏𝐚𝐲𝐭𝐚𝐤𝐡𝐭 𝐌𝐞𝐝𝐢𝐚
Негізгі бет پێشانگای ساڵانەی پڕۆژەکانی قوتابیانی بەشی ژمێریاری پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت کرایەوە
Пікірлер