ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانی پەیام...
زیندانیانی جاکسازی گەورانی سلێمانی و کەسوکاریان باس لەوەدەکەن کە ڕێگە نادرێت جگە لە کەسی پلە یەکە هیج کەسیک سەردانی زیندانییەکان بکات ئەمەس بارێکی دەروونی خراپی لەسەر زیندانییەکان دروستکردووە.
لەبەرامبەردا وتەبێژی چاکسازی گەورانی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە کە رتەنها کەسی پلەیەک بۆ بینینی زیندانی بکرێتە ژوورەوە بەڵام هەندێک ڕیکار هەیە کە دەبێت زیندانییەکە و کەسوکارەکەی بیگرنە بەر.
لەکاتی وەرگرتنی لێدوان لە وتەبێژی چاکسازی گەورانی سلێمانی کەسوکاری یەکێک لە زیندانییەکان هات و گلەیی لەوەکرد کە ڕێگەیان پێ نەداوە سەردانی گیراوەکەیان بکات و گفتوگۆ لە نێوان فەرهاد قادر و ئەو هاوڵاتییە دروست بوو.
بەپێی ئامارەکان زۆرینەی زیدانییەکانی چاکسازی گەورانی سلێمانی بە تاوانی کوشتن و ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون و زیندانییەکانیش بەپێی تاوانەکانیان لەیەک جیا نەکراونەتەوە و سزادراوێکی ماددەی هۆشبەر و سزادراوێکی تاوانێکی بچوکیش لەیەک زینداندان و لە ئێستادا ژمارەی زیندانییەکانی چاکسازی گەورانی سلێمانی هەزار زیندانی تێپەڕاندووە.
Негізгі бет پرسی سەردانی کەسانی پلە دوو بۆلای زیندانییەکان مشتومڕی لێکەوتووەتەوە
Пікірлер: 1