قوربانی تۆزی ڕێگەتم ئەی بادی خۆش مرور
ئەی پەیکی شارەزا بەهەموو شاری شارەزوور
ئەی لوتفەکەت خەفی و هەوا خاوو هەمدەمە
وەی سروەکەت بەشارەتی سەر گۆشەی حزور
ئەی هەی میزاجی ئەشکی تەڕ و گەرمی ئاشقان
تۆفانی دیدە و شەرارەی قەلبی وەک تەنوور
سوتاوە ڕەواقی خانەی ئەشکم دڵ و دەروون نەیماوە
غەیری گۆشەی زکرێکی یاسەبور
وەک ئاهەکەم دەوان بە هەتا خاکی کویار
وەک ئەشکەکەم ڕەوان بە هەتا ئاوی شیوە سور
داخڵ نەبی بە عەنبەری سەرایی خاک و خۆڵ
هەتا نەکەی بە خاکی سولەیمانیدا عبوور
نــــــالی
لــــەبیرم دێ ســـــلێمانی کـــە دارولمولکی بـــابـــان بوو
نەمەحکومی عەجەم نەسوخرەکێشی ئالی عوسمان بوو
لـەبەر قاپی سەرا سەفیان دەبەست شێخ و مەلا و زاھید
مـــەتافی کــــەعبە بۆ ئەربابی حاجەت گردی سەیوان بوو
لــــەبــــەر تابوری عەسکەر رێ نەبوو بۆ مەجلیسی پاشا
ســــــەدای مۆسیقا و نــــەققارە تا ئـــەیوانی کەیوان بوو
درێخ بوو ئــــــەو زەمانە ئـــــەو دەمە ئەو عەسرە ئەو رۆژە
کــــــەمەیدانی جریدبازی لـــــەدەوری کــانی ئاسکان بوو
شێـــخ ڕەزای تـاڵەبانی
Негізгі бет Qadir Elyasi - labirm de slemani قادر ئەلیاسی - لەبیرم دێ سلێمانی
Пікірлер: 16