نەشمیل
بەرهەمی تیپی مۆسیقای سلێمانی
وتی: قاسم هەورامی و هونەر عەلی
موزیک: عومەر عەبدوڵا
هۆنراوەی: فۆلکلۆر
ڕیکۆرد و میکس و ماسترینگ: عومەر عەبدوڵا - ستۆدیۆ لاوە
گۆرانییەک ڕۆح فێنک نەکاتەوە، چ سوودێکی دەبێت!
تیپی مۆسیقای سلێمانی
هەمیشە لە تازەگەریدا بوون لە بەرەوپێش چوونی موزیک و گۆرانی کوردی.
لەم گۆرانییەدا زۆر بە جوانی و ڕوونی ئەو مەبەستەی پێکاوە:
- چ لە بەجێهێنان و توانای ژەندن.
- میلۆدییەکی جوان و ڕەسەنی کوردی ئاوێتەی سێ ناوچەی کوردستان لە جاف و سۆران و هەورامان.
- موزیکێکی پڕ زانست و هەم پڕ چێژ.
- چەند دەنگێکی پاک و پڕ هەست و کۆرسێکی بە توانا.
- وشەکان فۆلکلۆر و ئاوێنەی کلتور و نەریتی کوردی.
- تۆمارکردن و میکسێکی دەنگی پاک و خاوێن.
- وێنەگرتن و مۆنتاژێکی زۆر جوان بە جلی کوردی تێکەڵی سروشتی کوردستان.
زۆر جار لەخۆم دەپرسم
تۆ بڵێی جارێکی دی بەو هەست و سۆز و حەزەوە بوارمان بۆ بڕەخسێت دەیان بەرهەمی جوانتر و ئاست بەرزتر پێشکەش بکەین؟
هیوادارم بتوانین و گەشبین بین. کارەکانمان بەجۆرێک دڵسۆزی و خۆشەویستی تێدا بەکاربێنین تاکو لە ڕێی هونەرەکەمانەوە ژیانێکی ئاسوودە بنیاد بنێین و هیواکانمان سەوز کەین. ئەمە کاری ئێمەیە کە تا هەتایە دەمێنێتەوە و کلتوری میللەتەکەمانی پێ بپارێزین،
عومەر عەبدوڵا
٦/١١/٢٠٢١
Негізгі бет Qasm Hawrami Nashmil - Music: Omar Abdllah 2012
Пікірлер