شەرابە ئاکامی مردن پێ ی ئەگەی نۆشی ئەکەی
خاک بەسەر خۆڵت بەدامان بۆفەرامۆشی ئەکەی
مردنە ساتێ لەپڕ دێ گۆڕی تەنگ و تارە جێت
فیطرەیە باوەڕ ڕووناکە خۆت بۆخامۆشی ئەکەی
کردەوەی بەد ئاگری دۆزەخ بەتین تر پێ دەکا
جاکەوابوو بۆبەدەستی خۆت بۆخۆت خۆشی ئەکەی
بەرگی ڕیزە جێ نشینی کردگار لەسەر زەوی
تۆبەرگی شادیت ببێ بۆسیاپۆشی ئەکەی
ژیری یە بەردی بناغەی بیرو هۆشی ئایینی
تۆکەئەو ژیری یەت ببێ گەوجی سەر خۆشی ئەکەی
دڵنیابن دێت و دەڕوا، گەپڵەیە ژین، سێبەرە
نەفامی ، بێ باکی لێ ی ،خۆتی بێ هۆشی ئەکەی
من ئەڵێم و ئەرکی سەرشانم بەمەش سووک تر ئەکەم
گەرچی هێندێ کەس ئەڵێن تۆ بەران دۆشی ئەکەی
شاعیرو زانای گەورەی ئیسلام مامۆستا کرێکار
#krekar
#كريكار #کرێکار
مەلا کرێکار
Mala krekar
Негізгі бет شەرابە ئاکامی مردن بە ژێرنوس ـ مامۆستا کرێکار
Пікірлер: 7