خۆش ئەو دەمەی کە ڕۆژو و شەو تەواف ئەکا ڕەواقی تــۆ
خۆش ئەو سەرەی کە کەوتبێ لە کووچەو لە سوقاقی تــــۆ
بـە تیکــە تیکــە بـێ دڵێ کــە نەیـبـێ ئیـشتیـاقــی تـــــۆ
حـەیــاتــی مــن ویـسـاڵــی تــۆ مـەمـاتی مـن فیراقی تـۆ
بـەڵێ پـەڕی خــەیـاڵــی تــۆ عیــلاجــی شێـت و هار دەکا
دەمـــێــکە چــاوەڕێــیـەتـی گـیـان و دڵ ویــســاڵــی تــــۆ
ئــومــێد دەکـا کــە دەرکــەوێ لەپــڕ مـەهــی جەمالی تـۆ
ئــەگــەر لـە ئـایــنەی مـــنـا دەمـێ نەبـێ میـسالــی تـــــــۆ
شــکســتە بـێ بە بەردی غەم بە جاهی سەحـب و ئالـی تـۆ
کــە ئاســمــان وەکــو زەمــیــن بەوانــە ئیـفتــیخــار دەکـــا
خصوص خەلیفەی یەکەم رەئیسی فیرقەی ئیبتیدا
کەئەو بوو کردی رۆحی خۆی لەڕێی صەداقەدا فیدا
کەســـــێ کەپێـی موبارەکی بخاتە زاری ئەژدیهـــــا
لەبەر ڕەســولی موحتەرەم نەوەک گەزەنگی پێ بگا
تەئکید بزانە ئیــــشی وا لە ئیــشی یـاری غـــار دەکا
م
Негізгі бет شعرێکی زۆۆر کاریگەری مامۆستا (بێخود) لەسەر رسول الله (صلی الله علیه وسلم) لەلایەن (دکتۆر عبدالواحد)
Пікірлер