كۆساری
گزنگێكی خوا كردبو
ئهگهرلهدونیای ئه‌ده‌ب وڕه‌وانبێژیدا كورد خاوه‌نی شاعیرانی گه‌وره‌ی پێشینی ئاستی جیهانی هه‌یه ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه كاكه خدر كۆساری ده‌كرێت ببێته لوتكه له‌شیعری نوێ‌دا , ئه‌وه سه‌رده‌مه‌كه‌ی كڕێنه وباو باوی مه‌شره‌بی تره ئه‌گینا ئه‌وه‌ی كه‌مێك به‌دڵ له‌گه‌ڵ ئه‌م شاعیره ئاست به‌رزه‌دا بێت ده‌زانێت ئه‌و مه‌درسه ئه‌ده‌بیه‌ی به‌م ته‌مه‌نه كه‌مه‌وه به‌رپا كرد جیهانێكه له‌وشه‌ی جوان وڕهنگین .. ده‌ریایه‌كه له‌مانای قوڵ و ورد بین , ئاخر ئه‌مه چ بلێمهتێك بو له‌كام كولێژی زمانه‌وانیدا فێری ڕێزمان و به‌لاغه‌و مه‌نتیق بو ...؟ چ هۆنراوه‌یه‌ك هه‌یه شان بدات له‌شانی وه‌زن وقافیه‌ی هۆنراوه‌كانی ؟ كام ئهكتهردهتوانیت به‌و شێوه هه‌ماهه‌نگی بخاته نێوان ڕسته‌و جموجوڵی لاشه‌و وتهعبیری نێوچاو ؟ مهگهرههرئهوهنده بڵێین بههرهمهندێكی خواكردبو ... ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش جیاوازی مه‌شره‌ب وبۆچونیان هه‌یه پێی سه‌رسامن ولهوانهیشه هه‌ندێك هه‌بن ئه‌م شاعیره گه‌وره‌یان كردبێته سه‌رمه‌شق به‌ڵام نایدركێنن ..
ویستم بنوسم ده‌رباره‌ی به‌ڵام ترسام نه‌توانم مافی ته‌واوی خۆی پێ بده‌م هه‌ربۆیه باهه‌مومان بینهروگوێ بیستی بین تاكو هه‌ریه‌ك له‌لای خۆیه‌وه هه‌ستی دڵی بۆ ده‌ربڕێت ... درودی پڕ له‌میهره‌بانی خودا بۆڕۆحی پاكی كۆساری .
Rozhgar Othman
Graphic Designer Photographer
Archive : CD & Cassette
Негізгі бет Shahid
Пікірлер: 11