لە قاوەخانەی كلتوری شاری سلێمانی پێنجەمین ئێوارەی هونەرمەندی كۆچكردوو كاروان عوسمان ڕێكخرا .
لە ئێوارەی كاروان عوسماندا ژماریەكی بەرچاو لە هونەرمەندان و كەسایەتی و كەسوكاری هونەرمەند، گروپی موزیكی ڕێباند و چەند هونەرمەندێك بەو بۆنەیەوە پێنجەمین ئێوارەی هونەری بۆ كۆچی هونەرمەند كاروان عوسمانیان ڕێكخست .
كەسوكاری هونەرمەندیش دەڵێن، كاروان یەكەم بەرهەمی بەناوی (ئاهێك) دێتە نێو دنیای هونەر و لەماوەی تەمەنیدا لەگەڵ هونەرمەندانی هاوڕێی خاوەنی چەندین گۆرانی و تێكستی شیعری بووە و دواتر لەساڵی 1989 لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر دەكرێت و ساڵی 1991 لە زیندانی ئەبوغرێب لەسێدارە دەدرێت
هونەرمەندان و كەسوكاری هونەرمەندیش دەڵێن، گۆرانیەكانی هونەرمەند كاروان عوسمان هەمیشە لەدڵی هەمووكەسدا زیندون و هەست ناكەن كاروان دوربێت لێیان و دەنگەكەی بەزیندووی لەنێو هاوڕێ و هەوادارانیدا هەردەم زیندووە...
www.knnc.net/Dr...
Негізгі бет سلێمانی؛ ئێوارەیەك بۆ ساڵیادی هونەرمەند كاروان عوسمان ڕێكخرا
Пікірлер: 7