بەشی یەکەم لە کتێبی گەشتنامەی ڕیچ بۆ کوردستان
گەشتنامەی ڕیچ بۆ کوردستان 1820
کتێبی گەشتنامەی ڕیچ بۆ کوردستان لەساڵی 1820 لەدووتوێی دوو بەرگدا کراوە بەکوردی کتێبەکە گەشتی کلاودیوس جەیمس ڕیچ نوینەری کۆمپانیای هندی ڕۆژهەڵاتی لەشاری بەغداد بۆ کوردستان گەشتەکە لەسەرەتای مانگی نیسان دەستپێدەکات دوای ئەوەی بە هەریەک لەشاری دووزخورماتوو و ئاڵتون کوپری و کەرکوک و کفری و چەمچەماڵ تێپەڕ دەبێت لەمانگی تەموز دەگاتە شاری سلێمانی کە ئەو کاتە پایتەختی میرنشینی بابان بووە سەردەمی مەحمود پاشا بووە پاشان ڕیچ گەشت دەکات بۆ شاری سنەی پایتهختی میرنشنی ئەردەڵان پاش مانەوەی ماوەیەک دەگەڕێتەوە بۆ شاری سلێمانی لەکاتی مانەوەیدا زانیاری زۆر گرنگ تۆمار دەکات بەجۆرێک ڕۆژانە سەرجەم دیدارەکانی و ئەو شتانەی بینویەتی تۆماردەکات کە دەتوانرێت وەکو سەرچاوەیەکی گرنگی مێژوویی ئەو سەردەمە سوودی لێوەربگیرێت.
زانیاری لەسەر ڕیچ :
لە ساڵی 1787 ز لە فەڕەنسا لەدایک بووە.هەر لە مناڵیەوە گواستراوەتەوە بۆ ئینگلترە، سەرەتای مناڵی لە ژێر سێبەری دایک و باوکیدا بەسەربردووە.
لەتەمەنی 11ساڵی فێری زمانی عەڕەبی دەبێت،هەروەها شارەزایی لە زمانەکانی (عیبری،کلدانی فەڕەنسی،فارسی،تورکی)هەبووە.
هەر لەسەرەتاوە خولیای ئەوەبووە توێژینەوە لەسەر خۆرهەڵات بکات .بەر لەوەی سەفەر بکات بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چەندین وڵاتی کردووە وەک(هیند،لەساڵی 18.4ز بەرەو میسڕ بەڕێکەووت بۆ باشتربوونی زمانی عەڕەبی،پاشان سەفەر دەکات بۆ ئیتاڵیا لەوێ دەمێنێتەوە بۆ ماوەیەک دەست دەکات بە خوێندنی مۆسیقا، پاشان دەچێتە ئستەمبۆڵ) لەو ماوەیەدا چەندین سەفەری گرنگی بۆ ئاسیا کردووە.هەروەها ناوچەکانی فەڵەستین و سوریای کردووە. لە ساڵی 1808ز ڕوودەکاتە بەغدا،وەلە ساڵی 1820 گەشتێکی بۆ کوردستان کردووە.
لەساڵی 1821ز کۆچی دوایی کردووە.
بەشی زۆری گەشتەکەی ڕیچ بۆ میرنیشینی بابان و پایتەختەکەیان (سلێمانی)بەتایبەتی و میرنیشنی ئەردەڵان و پایتەختەکەیان (سنه)بەگشتی بووە.
بەڵام بە گشتی باسی تێکڕایی کوردستان و دراوسێکان و لایەنی ئیداری و سیاسی و بازرگانی و ئابووری و ئەنتۆگرافی…. هتد
دەتوانن لەم لینکەوە بەرگى یەکەمى ئەم کتێبە دابگرن بکەن:
www.pertwk.com/...
Негізгі бет کتێبی دەنگی ـ گەشتنامەی ڕیچ بۆ کوردستان / ن: کلودیوس جەیمس ڕیچ
Пікірлер: 35